من ماددەکانم شاردەوە//23

17 4 4
                                    











"یونگیی؟" سوو جین بە شۆکەوە ناوی هێنا

"خاتو سوو جین تۆ باشیت؟" یونگی هێشتا دەستی لە کەمەری سوو جینەوە بوو و وای وت
سوو جین هەستاو خۆی ڕێک کردەوە و سێری یونگی کرد و سەری بە ئەرێ لەقاند

"جارێکی تر ئاگاداری خۆت بە ئەمجارەیان من گرتمیتەوە بەڵام جارێکی تر کەس نات گرێتەوە" یونگی بە زەردەخەنەیەکی کەمەوە وای وت

"ئۆھ تۆ ڕاست دەکەیت سپاست دەکەم" سوو جین بە تۆنێکی خەفیفەوە وای وت

"چیت دەکرد لەلای جۆنگکوک بویت؟" یونگی سێری سوو جینی کرد و وای پێ وت

"ئاا.... بــ بەڵێ هاتم بۆ بینینی ئەو" سوو جین قسەکانی بە لەقە لەق دەکرد

"ئایا ئەو جارەش ڕەتی کردەوە کە بت بینێت؟"
یونگی هەناسەیەکی قوڵی هەڵکێشاو بە تۆنێکی خەمبارانە وای پێ وت

"لەڕاستیدا نەخێر ئەم جارەیان توانیم بیبینم"
سوو جین زەردەخەنەیەکی شکاوی کرد و وای وت

"ئۆھ بەڕاست؟" یونگی سەری سوڕما چونکە جۆنگکوک نەیدەویست سوو جین ببینێت

"بەڵێ....بەڵام بەڕێز یونگی....مــ من داواکاریەکم لێت هەیە....ئایا دەتوانیت بۆم جێ بە جێ بکەیت؟" سوو جین بە پرسیارەوە وای وت

"بێگومان خاتو سوو جین داواکاریەکەت چییە من لە خزمەتام" یونگی بە بەڕێزانە وای وت

"زۆر سپاس... لەڕاستیا تۆ باش دەزانیت کاتی لێکۆڵینەوەکەی شەش مانگ پێش ئێستا گومان لە یونهی کرا بەڵام هیچ بەڵگەیەکی ئەوتۆ نەبوو کە بە تەواوی دەری بخات ئەو تاوانبارە... بۆیە ئێستا داواکاری من ئەوەیە لە لێکۆڵینەوەی هەموو شتێک دەست هەڵگرن و ڕوی لێکۆڵینەوەکانتان تەنها بخەنە سەر یون هی" سوو جین داواکاریەکەی بە یونگی ڕاگەیاند

"لەڕاستیدا ئێمە لەهیچ لێکۆڵینەوەیەک دەستمان نەگێڕاوەتەوە بەڵام ئێستا کەتۆ دەڵێیت تەنها یون هی... پرسیارێکم بۆ دروست بوو...ئایا تۆ شتێک دەزانیت ودەربارەی ئەو؟" یونگی بەسەر سوڕماوی پرسیاری کرد

"لەڕاستیدا ....بــ بەڵێ....بـەڵام ناتوانم بیڵێم چونکە بەوتنی ئەوە لەدەمی منەوە ژیانی هەر سێکتان دەکەوێتە مەترسیەوە...تۆش و بەڕێز هۆسیۆکیش و......جۆنگکوکیش" سوو جین بەترسەوە دانی بەوەدانا
یونگی لە شۆکیا چاوەکانی فراوان بوو


"یانی تۆ دەڵێیت هۆکاری هەموو ئەوانە لەوانەیە یون هی بێت؟" یونگی بە چاوە فراوان بوەکانی پرسیاری لە سوو جین کرد سوو جین سەرەتا ترسا دانی پێدا بنێت بەڵام هەموو بوێری خۆی گۆکردەوە و سەری بە ئەرێ لەقاند

{خۆشەویستی ژێر باران}Where stories live. Discover now