"لیاناکەم!" جیمین ناوی لیانای هێنا کاتێک دوای چەندین کاتژمری تر دکتۆرەکان ڕێگەیان بە جیمین دا بڕواتە لای لیانا
جیمین ڕۆشتە ژورەوە و بینی لیانا لەسەر بێدەکە لەسەر پشت پاڵکەوتوە و بە لەفافێک دەوری سەری پێچراوە و دامووچاوی هەمووی برینەوە هێندێ شوێنی پلاستەری پێوەیە وە دەستە بریندارەکانیشی هەروا
جیمین بەبینینی لیانا دووبارە چاوەکانی نوقمی فرمێسک بوو
بەڵام ئەمجارە خۆی ڕاگرت و نەیدەویست لەبەر لیانا بگریت
"لیاناکەم" جیمین بە سۆزەوە لێی نزیک بۆوەو ناوی هێنا
لیانا سێری جیمینی کرد زۆر دڵخۆش بوو بە بینینی جیمین
دەیویست لەسەر ئەو هەموو ئازارەی ڕا هەستێت و توند باوەشی
پێدا بکات......بەڵام لیانا ئەوەی بیرهاتەوە کە چۆن لەگەڵ کچێکی
تردا بوو بۆیە ڕوی گرژ کرد و سەری بۆلایەکی تر برد و سێری جیمینی نەکردەوە
جیمین زانی بۆچی لیانا وای کرد بۆیە زەردەخەنەیەکی شکاوی کرد و لە کورسی تەنیشت
بێدەکە دانیشت و دەستی خستە ناو دەستە بریندارەکەی لیانا*شێوەکاری دەستە بریندارەکەی لیانا*
*شێوەکاری گرتنی دەستی لیانا لەلایەن جیمینیەوە*
"ئازیزەکەم لێم توڕەیە؟" جیمین بە دڵ پڕی وتی بەجۆرێک هەستت بە گریان دەکرد لەناو قوڕگیدا لیانا وەڵامی نەدایەوە و هیچی نەوت تەنیا بە گرژی سێری لایەکەی تری دەکرد
جیمین چاوەکانی پڕ فرمێسک بوو"مـ من...زۆر خەمی تۆم بوو لیانا" جیمین لەگەڵ قسەکەی فرمێسکەکانی چیتر ڕانەوەستان و کەوتنە خوارەوە و بە دەنگێکی زۆر شکاوەوە وای وت و لەکۆتایدا هەناسەیەکی وەک هەنسکی دا
لیانا هێشتا سێری جیمینی نەدەکرد بەڵام زۆر خەمباریش بوو
YOU ARE READING
{خۆشەویستی ژێر باران}
Romanceتۆ وات لێکردم کە بارانم خۆش بوێت. کورتە/ کیم سوو جین کچێکی زۆر جوانە کە بەهرەی زۆر و جیاوازی هەیە یەکێک لەوانە وێنەکێشانە کە زۆر حەزی پێیەتی بەڵام ئەو زۆر ڕقی لە بارانە بەڕادەیەک کە هەرکاتێک باران دەباری ئەو زۆر بێزار دەبو و دەستی لە کارەکانی دەکێشا...