نەخۆشی//3

38 4 6
                                    

پارتی//3

بەخێربێنەوە بۆ پارتی//3

∴∵∴∵∴∵∴∵∴∵∴∵∴∵∴∵∴∵∴∵∴∵∴∵∴∵∴∵∴∵∴∵∴∵





دوای ئەوەی جۆنگکوک ڕۆشتە ژورەکەی ئیتر
سوو جون بەڕێوبەری بەشی marketing ڕۆشت و بانگی سوو جینی کرد بۆ ئەوەی بانگی بکاتە لای بەڕێز
ڕیۆ سەرۆکی کۆمپانیا
سوو جینیش ڕۆشت بۆ ئەوەی چاوی بە بەڕێز ڕیۆ بکەوێت







لە ڕێگا بون کچێک کە لەوێ کاری دەکرد هات و وتی "ئێوە دەتانەوێت بڕۆنە لای بەڕێز ڕیۆ"
سوو جون "بەڵێ"
کچەکە"بەڵام ئەو کارێکی زۆر گرنگی هاتە پێش بۆیە بڕوا ناکەم ئێستا لێرە بێت لەوانەیە ڕۆشتبێت"
سوو جون "بەڕاستی"
کچەکە "بەڵێ"
کچە کارمەندەکە خۆی چەماندەوە وەک ڕێزێک و ڕۆیشت
سوو جون زۆر داوای لێبوردنی لە سوو جین کرد و
پێی وت کە بۆ جاری داهاتو دەتبەم بۆ لای
سوو جین لە وەڵاما وتی "کێشە نییە ئم شتانە ڕودەدەن جار جار خەم مەخۆ" سوو جین بە زەردەخەنەیەکی وەسەت وای وت و
سوو جون: بە سەر سوڕمانەوە پرسی
"تۆ نەخۆشیت؟؟؟ بۆچی ئاوا سورهەڵگەڕاویت؟!"
سوو جین ویستی خۆی لە بابەتەکە بپەڕێنێتەوەو وتی بە زەردەخەنەیەکی ماندوانە وتی
"نەخێر نەخۆش نیم تەنها گەرمام بوە من کاتێ گەرمام دەبێ سوور دەبمەوە خەمی منت نەبێ ئێستاش بگەڕێوە سەر کارەکەی خۆت"







سوو جین ئەمەی وت و خۆی پەڕاندەوەو ڕۆشت لەکاتێکدا زۆر نەخۆش بوو.
سوو جون: گەرم؟؟🙄 بەڵام ئێستا ئێمە لە ناوەڕاستی زستانداین و کەمێکی تر لەدەرەوە باران دەبارێت.....ئاھ کچێکی زیرەکە بەڵام سەیر و سەمەرەیە.... بەهەر حاڵ"

سوو جون ئەمەی وت و ڕۆیشتەوە سەر کارەکەی ئەو ڕۆژە بە ئاسایی تێپەڕی تا شەو سوو جون کاتی ماڵەوەی هات و ماڵئاوایی لە کارمەندەکان کرد و کۆتەکەی لەبەر کرد و ڕۆشت

ئەوە جلەکانی سوو جین بوو بۆ ئەوڕۆژە

ئەوە جلەکانی سوو جین بوو بۆ ئەوڕۆژە

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.


سوو جین لە ڕێگا بو بۆ دەرەوەی کۆمپانیا لە نیوەی ڕێیەکەیا بەرانێکی قورس دایباراند و لەو کاتەشا جیۆن جۆنگکوک تازە لەژورەکەی هاتە دەرەوە بۆ ئەوەی بڕواتەوە ماڵەوە
سوو جین کاتێک زانی باران باری دڵتەنگیەک دای گرت و لە شوێنی خۆی وەستا
چونکە تەنانەت چەتریشی پێ نەبوو
جیۆن جۆنگکوک هاتە خوارەوە و سوو جین دەستی کردەوە بە ڕۆشتن بۆ دەرەوە
سوو جین تایەکی گەرمی لێبو و سەری لە گێژەوە دەهات لە پێش دەرگای کۆمپانیا وە ئاگای لە خۆی نەما
بەڕێگاوە دەڕۆشت و دەستی بە سەریەوە گرتبوو تا گەیشتە بەر بارانەکە







{خۆشەویستی ژێر باران}Where stories live. Discover now