ئازادکردن//39

19 4 8
                                    









"جیۆن جۆنگکوک...ئەگەر ئامادەبویت ئیتر کاتی ئازاد کردنتە" پۆلیسێک هات و وای وت و جۆنگکوک شتەکانی هەڵگرت و سەری بە بەڵێ جوڵاند و ڕۆشتە دەرەوە لەگەڵی

ئیتر دوای ساڵێک و یەک مانگی پڕ لە ئازار بۆ هەموان جۆنگکوک بێتاوانیەکەی سوور کرایەوە و لە زیندان هاتە دەرەوە

کاتێک ڕۆشتە دەرەوە بینی جین و نامجون و هۆسیۆک چاوەڕێی دەکەن لەدەرەوە

جۆنگکوک بەرەو لایان ڕۆشت و ئەوانیش بەرەو لای جۆنگکوک ڕۆشتن

"بەخێر بێیتەوە براکەم....بەڕاستی زۆر خۆشحاڵم بەوەی کە ئیتر هەموو شتێک کۆتایی هاتوە" هۆسیۆک بە دڵخۆشی وای وت و جۆنگکوک باوەشی لێدا

"سوپاستان دەکەم...ئێوە زۆر ماندوو بوون بەمنەوە...بەڕاستی من سوپاس گوزاری هەموتانم" جۆنگکوک باوەشەکەی شکاند و وای وت

"وشەی سپاس لە نێوان براکانیش هەیە نەمزانیوە؟" جین زەردەخەنەی کرد و وای وت

"ئۆۆ بەڕێز جین کەواتە تۆش هاتیتە ناو خێزانەکەمانەوە و بویتە برایەکمان" جۆنگکوک بە زەردەخەنەوە وای وت

"تەنانەت زیاتریش براکەم" هەمویان پێکەنین و دڵخۆشی خۆیان دەربڕی

"ئەی یونگی لە کوێیە؟" جۆنگکوک خێرا پرسیاری یونگی کرد

"ئەو لەماڵەوەیە نەیدەزانی ئەمڕۆ ئازاد دەکرێی...هەخۆی حاڵیشی باش نەبوو بۆیە ئەوسێیەمان بە تەنیا هاتین" نامجون بە بێتاقەتیەوە وای وت

"هێشتا زۆر قسەم ماوە لەگەڵ باوکم بکەم" جۆنگکوک بە توڕەیەوە وای وت و دواتر هەمویان بە سەیارەکە ڕۆشتن بەرەو ماڵەکەی هۆسیۆک

هۆسیۆک ماڵەکەی لەماوەی ئەم دوو هەفتەیە گواستبۆوە و ماڵێکی گەورەتری کڕی بوو

*شێوەکاری ماڵە تازەکەی هۆسیۆک*

کوڕەکان گەیشتنە ماڵەوە و بەرەو ژورەوە ڕۆشتن کاتێک ڕۆشتنە ژورەوە یونگی دیار نەبوو بانگیان دەکرد

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

کوڕەکان گەیشتنە ماڵەوە و بەرەو ژورەوە ڕۆشتن کاتێک ڕۆشتنە ژورەوە یونگی دیار نەبوو بانگیان دەکرد

{خۆشەویستی ژێر باران}Where stories live. Discover now