دادگایی//43

15 4 7
                                    












هەفتەیەک دوای هەموو ئەمانە

کاتی دادگایی

کاتژمێر 10 ی بەیانی بوو هەموان وردە وردە بەرەو دادگا دەڕۆشتن

سوو جین لەلایخۆیەوە بەتەنیا ڕۆشت و لای کوڕەکانیش جۆنگکوک و جین و هۆسیۆک بەیەکەوە ڕۆشتن و نامجونیش هەرخۆی ئەفسەرەو ئێستا لە دادگایە وە تایهونگیش لەماوەی ئەم هەفتەیەدا شوێنی ژیانی گواستەوە بۆ لای یونگی و ئەوان ئێستا بەیەکەوە لە هۆتێلێک دەمێننەوە

تایهونگ و یونگیش لایخۆیانەوە بە سەیارەکەی یونگی ڕۆشتن بۆ دادگا

کاتێک جۆنگکوک و کوڕەکانی تر گەیشتن جۆنگکوک بینی کە سوو جین هاتوە سەرەتا بە بێدەنگی سێری کرد بەڵام دواتر چاوی لەسەر لاداو لەگەڵ کوڕەکان دانیشتن لەسەر کورسیەکەو دوای کەمێک جیمین بەتەنیا هات بۆ ئەوێ و سێری ئەوانی کرد و دواتر لە گۆشەیەک بەبێدەنگی وەستا و جۆنگکوک بە ڕقەوە سێری دەکرد و جیمینیش هەستی بە کەمێک شەرمەزاری دەکرد لەبەرامبەر جۆنگکوک بۆیە سەری نزم کردبوو و سێری ئەوی نەدەکرد

نزیک دە خولەک ڕۆیشت ئیتر یونگی و تایهونگیش هاتن بۆ ئەوێ
یونگی هەرکەگەیشتە ئەوێ چاوی لە خوشکەکەی زیاتر هیچ کەسێکی نەبینی لەوێ...سێری خوشکەگەی دەکرد چۆن بەتەنیا لەگۆشەیەک لەسەر کورسیەکە دانیشتوە
وە تەنانەت گرینگی بە هاتنی یونگیش نەداو سێری نەکرد

یونگی دووبارە بێهیوایی پێوە دیار بوو و بە بێهیوایی و خەمباریەوە سێری سوو جینی کرد

تایهونگیش کە هات سڵاوی لە جۆنگکوک و ئەوانکرد دواتر سێری ئەو ئاڕاستەیەی کرد کە یونگی سێری دەکات
تایهونگ ڕاستەوخۆ زانی ئەمە سووجینە
بەڵێ ئەوە خوشکەکەیەتی
خوشکە سێ ساڵانە بچوکەکەیەتی
ئەوخوشکەی کە 23 ساڵە لێی جیاکراوەتەوە

تایهونگ زوو چاوەکانی پڕ فرمێسک بوون بە بینینی خوشکەکەی کە سێری کەس ناکات و تەنانەت ئەگەر سێریش بکات تایهونگ ناناسێتەوە
چونکە تائێستا پێیان نەوتوە تایهونگ برای ئەوە

تایهونگ بە بینینی ئەم بارودۆخە بڵێسەی ئاگرەکەی ناخی زیاتر بوو

ئاخر زۆر قورسە خۆشەویست ترین کەست لێ جیا بکرێتەوە و دوای چەندین ساڵ بیبینیتەوە و ئەو نەتناسێتەوە....بەتایبەت ئەگەر ئەوکەسە لە خوێن و گۆشتی خۆت بێت

تایهونگ بە چاوە پڕ فرمێسکەکانی لە سوو جین ڕامابوو تا دەنگێک ڕای چڵەکاند

ئەوە پاسەوانەکە بوو هات تاوەک و ئاگاداریان بکاتەوە کە دادگاییەکەی ئەوان دەست پێدەکات

{خۆشەویستی ژێر باران}Where stories live. Discover now