نێچیرێکی تر//48

21 5 16
                                    











دوای هـــەفــــتـــەیـــەک

"جۆنگکوک تاکەی بەتەمایت هەر ئاوا بژیت؟" هۆسیۆک لە ژورەکەی جۆنگکوک بوو و جۆنگکوک لەسەر بێدەکەی پاڵکەوتبوو و پشتی لە هۆسیۆک بوو هۆسیۆک بە خەمباریەوە وای پێ وت

جۆنگکوک وەک ئەوە وابوو خەمۆکی گرتبێت تەواوی ئەو هەفتەیە زۆر کەم نانی دەخوارد
و قسەی دەکرد....وە دوای ناشتنی باوکی
بۆ یەک جاریش تا ئێستا نەڕۆشتۆتەوە دەرەوە
و هەر لە ژورەکەی دا خۆی بەند کردبوو کوڕەکان
زۆر خەمی جۆنگکوکیان بوو ئەو بەڕاستی
ناتوانێت ئاوا بەردەوام بێت لە ژیان

جۆنگکوک لەسەر بێدەکەی هەستایەوە بەمەبەستی ئەوەی بڕوات بۆ دەست شۆر دووبارە بێ ئەوەی هیچ وەڵامێک بداتەوە ڕۆشت هۆسیۆک هەناسەیەکی قوڵی هەڵکێشا و دواتر هەستاو لە ژورەکە ڕۆشتە دەرەوە

"جۆنگکوک چۆنە؟" تایهونگ پرسیاری کرد

بە سەردان هاتبوە لایان و بێگومان تایهونگ و یونگی و سوو جین و جیمینیش هەر ئەو ڕۆژە زانیان کە باوکی جۆنگکوک مردوە

یونگی تەنیا بە ئاسایی ڕەفتاری دەکرد و تەنانەت سەرە خۆشی لە جۆنگکوکیش نەکرد تایهونگیش بە حەکسەوە زۆر پێی ناخۆش بوو
بیرکردنەوەی ئەم دوو برایە بۆ بابەتی جۆنگکوک جیاواز بوو بیرکردنەوەی یونگی دەی وت

"من و براکەم و خوشکەکەم بەهۆی باوکی ئەوەوە لەیەک جیا کراینەوە و دایک و باوکمان لەدەست دا کەواتە ئێستا با کوڕەکەشی هەمان ئازاری ئێمە ببینێت"

وە بیرکردنەوەی تایهونگیش دەی وت

"باوکی هەر چەندە خراپ بووبێت لەگەڵ ئێمە لەئەنجامدا ئەو باوکە...من دەردی بێ دایک و باوکیم چەشتوە دەزانم چەندە بە ئازارە...بۆیە نامەوێت کەسانی چوار دەورم هەمان ئازار ببیننەوە"

وە سوو جینیش کاتێک هەواڵەکەی بیست زۆر شۆک بوو و زۆر خەمی جۆنگکوکی بوو....بەڵام کام جۆنگکوکە....خۆ جۆنگکوکێک لە ژیانی ئەوا نەماوە....خۆ هەر جۆنگکوک بوو وتی لەبیرم بکە...کەواتە ئێستا بە چ هۆیەک خەمی بۆ بخوات
تەنها لە دوورەوە سێری حاڵە وێرانەکەی جۆنگکوکی
دەکرد و هیچی نەدەوت لە ڕۆژی ناشتنەکەی باوکیشیا
تەنیا وەک بێگانەیەک سەرەخۆشی لە جۆنگکوک کرد و ڕۆشت لەوێ

جیمینیش بەهەمان شێوە شۆک بوو و هاو خەمی خۆی دەربڕی
وە خۆشی خەمی تری هەبوو و لیاناکەی دیار نەمابوو
بەڵام ئەمجارە هەواڵی بە پۆلیس نەدا چونکە دەیزانی لیانا بە ویستی خۆی ڕۆشتوە بەڵام خۆشی لێی دەگەڕا جیمین بەتەواوی بەبێ لیانا حاڵی وێران بوو




{خۆشەویستی ژێر باران}Where stories live. Discover now