ئاهەنگ//7

22 4 10
                                    

بەخر بێنەوە بۆ پارتی نوێ🙂🩷

با زۆر نەڵێین و ڕێک بڕۆینە ناو بابەتەکە

**************************************




جیمین قسەی بۆ میوانەکان دەکرد و جۆنگکوک ڕوی سوڕاندە لای ئەو قادرمانەی میوانەکان پێیدا دێنە خوارەوە بۆ ناو ئاهەنگەکە بینی کچێکی جوان کە بە جوانیەکەی هەموو جوانی ئافرەتەکانی تری داپۆشی بە هاتنی بۆ ئەوی و بینی لەسەر پلیکانەکان دانە دانە بە پێڵاوە بەرزەکانیەوە دێتە خوارەوە جۆنگکوک ڕێک زانی کە ئەوە سوو جینە و لێی ڕاما تا هاتە خوارەوە و بە جوانیەکەی شۆک ببو

ئەمە ستایلی سوو جین بو بۆ ئاهەنگەکە

ئەمە ستایلی سوو جین بو بۆ ئاهەنگەکە

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.


سوو جین لەسەر پلیکانەکان هاتە خوارەوە و بە سەربەرزیەوە سێری میوانەکانی دەکرد جیمین و ڕیۆ هامیۆنگ و سوو جون و یون هی و هەمو ئەوانە ئەوێ سێری سوو جینیان دەکرد
یون هی ئەوەندە ڕقی لێی هەستابوو کە ئەوی لە ئاهەنگەکە بینی دەستەکانی لە توڕایدا دەلەرزین
ڕیۆ هامیۆنگیش که ئەوی بینی ڕەنگی زەرد هەڵگەڕا و سەری نایەوە بن خۆی جیمین کە زانی سوو جین هات زەردەخەنەیەکی دڵخۆشانەی کرد و دەستی کردەوە بە قسە کردن

سوو جین ڕاستەوخۆ چوە لای جۆنگکوک و لەتەنیشتیەوە وەستا هەمویان سێری جوانیەکەی سوو جینیان دەکرد و سەرسام ببون بەو هەموو جوانیە

جۆنگکوک لە تەنیشتیەوە وتی: بڕیار نەبوو کە نەیەیت

سوو جین سێری جیمینی دەکرد و زەردەخەنە لەسەر دەمی بو و وتی: ویستم بۆ هەموانی بسەلمێنم کە کیم سوو جین لاواز نییە

جۆنگکوک: دڵخۆشم بەو باوەڕ بەخۆبونەت......هەروەها زۆر جوان دەرکەوتویت

سوو جین: دەزانم

جیمین وتەکانی خۆی تەواو کرد و بانگی سوو جین و  جۆنگکوکی کرد بۆ ستەیج

"خاتوو سو جین و بەڕێز جۆنگکوک با بێنە سەر ستەیج و خاتوو سوو جین خەڵاتەکەی وەربگرێت جیمین ئەوەی وت و هەموو ئەوانەی سەر ستەیج هاتنەوە خوارەوە بۆلای میوانەکان و تەنها ڕیۆ ها میۆنگ لەوێ مابو بۆ خەڵات کردنی سوو جین و دیاری دەست بەکار بونی جۆنگکوک

{خۆشەویستی ژێر باران}Where stories live. Discover now