8 ساڵ سزا//19

19 5 4
                                    









"بۆچی هاتویت بۆ ئێرە؟"
جۆنگکوک بە سەرسوڕماویەوە پرسیاری کرد

"بۆ ئەوەی هەموو ڕاستیەکانت پێ بڵێم"
یونهی زەردەخەنەیەکی لاری کرد و وای پێ وت

"ئەوە تۆ چی دەڵێیت؟؟ باسی چ ڕاستیەک دەکەیت"
جۆنگکوک برۆکانی گرژ کرد و پرسیاری کرد

"جانابی پۆلیس دەتوانیت دەرگاکەم بۆ بکەیتەوە و بەتەنیا جێمان بێڵیت خەمت نەبێت کامێرای لێیە هیچ ناکەم" یونهی سێری پۆلیسەکەی کرد و وای پێوت

پۆلیسەکە بە دوو دڵیەوە سێری یونهی کرد و دواتر سێری کامێرای چاودێریەکەی کرد و سەری بە ئەرێنی لەقاند و دەرگاکەی بۆ یون هی کردەوە و یونهی ناردە لای جۆنگکوک و دەرگاکەی داخست و ڕۆشت لەوێ
یون هی و جۆنگکوک لەسەر کورسی بەندین خانەکە دانیشتن

"تۆ باسی چ ڕاستیەک دەکەیت یونهی؟"
جۆنگکوک سێری یونهی کرد و وای پێ وت
یون هی مۆبایلەکەی دەر کرد و خستیە سەر ڤیدیۆیەک
و سێری جۆنگکوکی کرد و بە برۆی ئاماژەی بە مۆبایلەکەی دا جۆنگکوکیش سێری ڤیدیۆکەی کرد

............

"ئــ ئەوە ..... ئەوە چییە؟"
جۆنگکوک چاوەکانی فراوان ببوو و شۆک ببوو

"ئەوە ئەو کچەیە کە خۆشت دەوێت سەیرکە ئەو بەدەستەکانی خۆی ماددە هۆشبەرەکان دەخاتە ژورەکەت" یون هی بە فێڵبازانە قسەی دەکرد

"من...م من باوەڕ بە چاوەکانم ناکەم دڵنیام ئەو کاری وا ناکات" جۆنگکوک بە شۆکەوە قسەی دەکرد
یون هی زەردەخەنەیەکی فێڵبازانەی کرد

فلاش باکی یون هـی ئەوکاتەی مادەکانیان دانا

**ئەوکاتەی سوو جین ڕۆشت بۆ ئەوەی مادەکان دابنێ من خەریک بوو بڕۆم پاسوەردی کۆمپیتەرەکە بشکێنم و ناوی سوو جین ڕەش کەمەوە بەڵام لەوکاتەدا بیرۆکەیەک هات بە مێشکمدا مۆبایلەکەم دەرکردن و ڤیدیۆی سوو جینم گرت لە پشتەوەڕا کاتێک ماددەکان دادەنێت لە ژوری جۆنگکوک دوای ئەوە ڕۆشتم و پاسوەردی کۆمپیتەرەکەم شکان و ناوی سوو جینم ڕەش کردەوە**
فلاش باک کۆتای هات

بەزەردەخەنەیەکی شەیتانانە سێری جۆنگکوکی دەکرد
جۆنگکوک توڕە بوو و هەستا و هاواری کرد
"تۆ درۆ دەکەیت ئەوە ڕاست نییە تۆ جارێکی تریش بوختانت بۆ سوو جین کرد ڕێگەت پێ نادەم ئەوجارەش وا بکەیت تێگەیشتی" جۆنگکوک بە توڕەیی و هاوارەوە وای وت

"بوەستە جیۆن جۆنگکوک تۆ بە چاوەکانی خۆت بینیت کە سوو جین ئەو کارەی کردوە بەچاوەکانی خۆت بینیت سوو جین دەڕواتە ژورەکەت و ماددەکان دەشارێتەوە کەواتە بۆچی هێشتا خۆت کوێر کردوە لە ئاست ڕاستیەکان بەڕێز جۆنگکوک...... تۆ پێت وایە سوو جین بۆچی هەوڵی خۆ کوشتنی دا ها؟
باشە....با مێشکمان بکەینەوە و بیر بکەینەوە...همممم
.... ئااا دۆزیمەوە ئایا دەکرێت لەبەر ئەوە نەبێت چونکە ئەو ماددەکانی خستە ژورەکەت ترساوە لەوەی دەست گیر بکرێت بۆیە هەوڵی خۆ کوشتنی داوە "
یون هی بە فێڵبازانە بۆ جۆنگکوکی ڕون دەکردەوە

{خۆشەویستی ژێر باران}Where stories live. Discover now