دۆزینەوەی نهێنیە گەورەکە//12

20 3 7
                                    








جۆنگکوک سەرکەوتەوە سەر سەیارەکە و بەخێرای و توڕەییەوە ڕۆشت و سەریع لێی دەخوڕی سوو جینیش لە ڕێگادا بوو و چاوەکانی پڕ ببوون لە فرمێسک و لەناکاو لەجێی خۆی چەقی و قاچەکانی نوشتاندەوە وەک ئەوەی دابنیشێت و دەستی بەچاوەکانی گرت و دەگریا...بە بێدەنگی لەناو خۆی دا دەگریا وەک ئەوەی خۆی بخواتەوە لەناوەوە بەخۆی وت دەبێت ئەو کچە چ داوایەکی ترم لێبکات....

ڕۆشتەوە ماڵەوە و بێئەوەی سڵاو لەکەس بکات ڕۆشتە ژورەکەیی دایکی کە وەزعی س سوو جینی بینی
سەری سوڕما بەڵام بە براکەی سوو جینی وت کە وازی لێبێنە لەوانەیە بیەوێت بەتەنیا بێت












سوو جین کە ڕۆشتە ژورەکەی و دەرگاکەی داخست و پشتی بەدەرگاکە داو توند دەستی بە دەمیەوە گرتبوو و لەناوخۆیدا دەگریا پشتی بەدەرگاکە خشاند و کەوتە سەر ئەرزەکە و دەستەکانی لە ئەژنۆی ئاڵاند و سەری نزم کرد و فرمێسک لەچاوی دەهات هەم بۆ ئەو هەڕەشەیەی یون هی لێی کرد و هەم بۆ ئەوەی کە چۆن لە جۆنگکوکی دا کاتێک ئەو زلەیەی بیر دەکەوتەوە کە لە جۆنگکوکی دا سێری دەستی دەکرد و فرمێسکێکی تر دەهاتە خوارەوە












جۆنگکوک ڕۆشتە ماڵەوە و هۆسیۆک کە لەو حاڵەدا جۆنگکوکی بینی شۆک بوو "جۆنگکوک چی بوە براکەم بۆچی هەموو لایەکی دەمووچاوت برینە؟؟"
هۆسیۆک چاوەکانی فراوان ببو و لێی پرسی
"هیچ نییە کاکە خەم مەخۆ" جۆنگکوک بە بێزاریەوە وەڵامی دایەوە و ویستی لە بابەتەکە بپەڕێتەوە و بڕواتە ژورەکەی لەکاتێکدا لە چاوی هۆ سیۆک هیچ پێنەدەچوو هیچ ڕوی نەدابێت و ڕێگری لە جۆنگکوک کرد بڕوات











"جۆنگکوک درۆم لەگەڵ مەکە دەی وەرە دانیشە بۆم باسکە خێرا" هۆسیۆک کە زانی جۆنگکوک نایەوێت بۆی باسبکات قسەکانی کەمێک توند کرد چونکە ئەودوانە هەرگیز هیچ شتێک لەیەک ناشارنەوە
"هۆسیۆک سەیرکە ئێستا هێزی باسکردنی هیچ شتێکم نییە دواتر بۆت باسدەکەم ئێستا پێویستە پشوو بدەم"
جۆنگکوک بە بێزاریەوە وای وت و ڕۆشت بۆ سەرەوە بۆ ژورەکەی و دەرگای داخست هۆسیۆک بەسەر سوڕماوی سێری جۆنگکوکی کرد تا ڕۆشتە سەرەوە
جۆنگکوک ڕۆشت و جلی خەوی لەبەر کرد و ئەوێکی بەدەمووچاوی داکرد و و ڕۆشت و لەسەر بێدەکە پاڵکەوت تەنانەت برینەکانیشی بۆخۆی ساڕیژ نەکرد و تەواوی شەوەکە بیری لە سوو جین دەکردەوە تەنانەت وەک ئەوەی جیمین هەر بونیشی نەبوبێ و لێی نەدابێت
هیچ بیری لە جیمین نەدەکردەوە











"براکەم چ ڕویداوە شۆفێرەکەت پێی وتم کە توشی کێشە بوی لەدەرەوە....یەک خولەک دەموو چاوت بۆچی ئاوا بریندارە؟" هامین ئوو هەم یاریدەدەرەکەی و هەم هاوڕێکی هات و بەشۆکەوە پرسی
"هیچ ڕوینەداوە مین ئوو وازبێنە"
پاسەوانەکەی بە فەرمانی جیمین کە بانگی کردبوو هاتە ژورەوە و خۆی چەماندەوە و سڵاوی کرد

{خۆشەویستی ژێر باران}Where stories live. Discover now