خــۆشمــدەوێــی//38

24 5 10
                                    












"ئایا دەتەوێت چی لەگەڵ جیمین بکەیت بەڕێز نامجون" جین کە جیمین ڕۆشتە ژورەوە بۆلای لیانا نامجون و هۆسیۆک و جین لە سەر کورسی نەخۆشخانە دانیشتبوون و جین پرسیاری کرد

"نازانم....ئەویش پێویستە سزا بدرێت...بەڵام یون هی هەموو تاوانەکەی خستۆتە سەر خۆی.....نازانم چیان لەگەڵ بکەم و چۆن سزایان بدەم....بەڵام جارێ چاوەڕێ دەکەم تا دەڕۆینەوە سیۆل" نامجون بە بێتاقەتیەوە وەڵامی دایە

جین بە بەڵێ سەری ڕاوەشاند

"ئەی کە سوو جینت بردەوە ماڵەوە هیچی نەوت دەربارەی یونگی؟" هۆسیۆک سێری نامجونی کرد و وای وت

"تەنها دەگریا و باوەڕی بەو ڕاستیە تاڵە نەدەکرد" نامجون بە دەنگێکی ماتەوە وای وت

"لەسەر حەقە...ئەو 23 ساڵە لە ژیانێکی ساختەدا ژیاوە...لە هەموشی ناخۆش تر بەهۆی باوکی ئەو کەسەی کە خۆشی دەوێت" هۆسیۆک هەناسەیەکی بێزاری دایەوە و وای وت

"ئەگەر جۆنگکوک ئەمانە بزانێت ئەبێت چی بکات؟" نامجون سەری بەرز کردەوە و وای وت

"بەدڵنیایەوە هەرگیز لە باوکی خۆش نابێت" هۆسیۆک وای وت

.

.

.

.

.

.

....

لەلایەکی ترەوە

"بمبورە لیانا....بەهۆی منەوە کەوتیتە ئەم بارودۆخەوە" جیمین دانیشتبوو لەسەر کورسیەکەو قسەی بۆ لیانا دەکرد کە هێشتا خەوتبوو بەهۆی دەرزی و دەرمانەکانەوە و جیمین دەستی لیانای گرتبوو و بەچاوی پڕ ئاوەوە سێری دەکرد

"من گەمژەبووم نەدەبوو ئەوڕۆژە تۆ بەتەنیا جێ بهێڵم" جیمین بە دەنگێکی لاواز و نزیک لە گریانەوە وای وت

دواتر هەستی بە جوڵەیەکی لیانا کرد لەژێر دەستی

جیمین ڕاستەو خۆ سێری کرد بە شڵەژاویەوە

"لــ لیانا؟" ناوی هێناو لیانا چاوەکانی بە کزی کردەوە و یەکەم شت کە بیری کەوتەوە ئەوەبوو جی هون گولەی لە قۆڵی دا و ئەویش لەناو سەیارەکە لەسەر ڕانی جیمین بورایەوە

"جـ....جیمین" لیانا ویستی هەستێتەوە و بە زۆری ناوی جیمینی هێنا

"بوەستە..بوەستە..بوەستە....تۆ نابێت هەستیت جارێ پشوبدە تکایت" جیمین ڕێگری لە لیانا کرد هەستێتەوە و ئەوی خستەوە باری جارانی خۆی

{خۆشەویستی ژێر باران}Where stories live. Discover now