.·:*¨༺ ~ Part 59 ~ ༻¨*:·.

25 7 80
                                    

Rất tiếc! Hình ảnh này không tuân theo hướng dẫn nội dung. Để tiếp tục đăng tải, vui lòng xóa hoặc tải lên một hình ảnh khác.

.
.
.


لیدەر قۆڵەکانی خستبوویە ناو یەک و بەدیار ئەو دۆخەوە دانیشتبوو لەسەر قەرەوێڵەکەی خۆی کە هێشتا دەرزیەکانی پێوە بوو....

هەناسەیەکی دایەوە...
ئەمە باڵەخانەیە یان شێتخانە...

هەریەکە و بە لایەکدا کەوتبوو و چانیش دەتوت پەڕۆیە هان ئەوەندەی لێدابوو خەوی لێکەوتبوو...

سەیری هاوڕێکانی خۆی کرد...

ئارثەر لەدیار ناثانەوە وەک پیرەژن لە خۆی دەدا و بە چۆکی دا دەکێشا و هەرچی سۆنگوا و فیلیکس و سیۆنگمین پێیان دەوت لەبەر ماندوویەتی خەوتووە باوەڕی نەدەکرد کە ئەمە وای کرد لیدەر بەجواب بێت...

"کوڕە ئاری خەوتووە بۆ خۆی دە وازی لێبێنە..."
لیدەر بە نزمی وای وت و دەستی بە ئاڕاستەی ئارثەر وەشاند تا بێدەنگ بێت و ئارثەریش بە مۆنی سەیری کرد و بێدەنگ بوو و دەنگی نەما...

ئێ خۆ یەک سەعاتە پێی ئەڵێن خەوتووە باوەڕی نەدەکرد؟...

برۆیەکانی گرژ کرد و سەیری لایەکی تری کرد...

بینی کە ڕاندی و ئاشورا لەسەر قەرەوێڵەکە دانیشتبوون و سان و جۆنگهۆشیان لە نێوان خۆیان دانابوو تا بێدەنگ بن و ئەونە شەڕیان پێ نەفرۆشن...

ئەو دەمووچاوە داماوەی سان و جۆنگهۆ و ترسیان لیدەری هەر لە بکوژەکان بێ ئەمەل کرد...

"ڕاندی... بۆ واتان لەو داماوانە کردووە هەڵسن لەوێ لاچن..."
لیدەر وەک سەرپەرشتێکی ماندوو وای وت و دەستی بۆ سان و جۆنگهۆ ڕاوەشاند تا هەڵسنەوە وە ئەو دووە هەرکە هەڵسانەوە ئاشورا و ڕاندی خێرا دایاننیشاندەوە و لیدەر چاوەکانی کرانەوە...

"وازناهێنن خۆیان بە لێدان ئەدەن لە دەست ڕاندی ئەونە شەڕی پێ ئەفرۆشن..."
ئاشورا بە بێباکی وای وت و لیدەریش بە سەرسامیەوە دووجار چاوی تروکاند و بە ئاهێکی سەرسامەوە سەیری لایەکی تری کرد...

Bạn đã đọc hết các phần đã được đăng tải.

⏰ Cập nhật Lần cuối: 4 days ago ⏰

Thêm truyện này vào Thư viện của bạn để nhận thông báo chương mới!

A Journey To Hell ~ گەشتێک بۆ دۆزەخNơi câu chuyện tồn tại. Hãy khám phá bây giờ