.
.
.
♪♫/ئاوازی مەرگ/♪♫
هەموویان بە بێدەنگی و بۆ ساتێک سەیری ئەو شوێنەیان کرد کە ئاوازەکەی لێدرا...
وە بێگومان هەرکە ئەو ئاوازی مەرگە دێتە گوێ هەموو شوێنەکان کپ دەبن..
هەروەک دۆخی ئێستاێ باڵەخانەکە...گەنجەکان هێواش کشانەوە و نەفرەتیان کرد خۆ ئەو ئاوازە لە هەر شوێنێک لێبدرێت مرۆڤی زیندوو لەوێ دەرناچێت...
چی ئەگەر شتێکی خراپ بەسەر جەیکدا هاتبێت؟...
ئەوەندە خراپ کە کێڵەر بڕیاری کوشتنی هەمووان بدات؟...هەنتەر بە ساردی سەیری ئەوێی دەکرد و دواتر سوڕایەوە و سەیری دەورووبەری کرد...
مێشکی ئەو بۆ ئێستا تەنها لەسەر جێهێشتنی باڵەخانەکە بوو...
وە کۆنەریش هەمان توڕەیی کێڵەری هەبوو کە زانی بێگومان شتێکی خراپ بەسەر جەیکدا هاتووە گەرنا کێڵەر واناکات...
بە توڕەیی سوڕایەوە و سەیری هەنتەر و پیاوەکانی دەورووبەری کرد و ددانەکانی لێک توندکرد و لەوکاتەدا تەقینەوەیەکی گەورە لە بەشی دەرەوەی باڵەخانەکە و خوارەوەی گردەکان ڕوویدا کە وای کرد هەموو پەنجەرەکان بتەقن و هەموویان دانەوێن...
جگە لە هەنتەر کە بەرە و دەرگاکە ڕۆیشت و چووە باخچەکە و لەوکاتەدا پیاوەکانی هەواڵیان پێدا کە هەلیکۆپتەرەکە خەریکە دەگات...
ئەو بێباک بوو هەموو پیاوەکانی چەکدار بوون بۆیە دەیزانی کۆتایی بە کێڵەر و دەسەڵاتەکەشی دەهێنن...
کۆنەر لەناو هۆڵەکەوە بە ساردی سەیری هەنتەری دەکرد...
گەنجەکان پێیان سەیربوو بۆچی کۆنەر دوای هەنتەر نەدەکەوت تا بیوەستێنێت لە ڕۆیشتن.. وە لە ڕاستیدا کۆنەر سیقەی نەبوو هاوڕێکانی لەناو ئەو پیاوانە جێبێڵێت نەوەک بیانکوژن...
وە ئەو پیاوانەش هەموویان ڕەق وەستابوون..
ئاوازی مەرگەکە کۆتایی نەدەهات!دەنگی پێڵاوەکانی کێڵەر دەهات کە هێواش هەنگاوی دەنا بەدەم لێدانی ئاوازی مەرگەوە تا لەژێر ئەو تاریکایی و سێبەرەی ئەو شوێنە هاتە دەرەوە کە سەری ماڤریکی بەدەستەوە بوو و هەڵیدایە ناوەندی هۆڵەکە..
ڕووخساری زۆر سارد و بێهەست دەردەکەوت وەک ئەوەی تەواو هیوای بە هەموو شت لەدەستدابێت...
هەنتەر کە لە حەوشەی باڵەخانەکە بوو خەندەیەکی لاری کرد بە ڕووی کۆنەردا و کۆنەر نەفرەتی کرد و کە زانی کێڵەر هاتە هۆڵەکە کەمێک خەمی مەترسی بۆ سەر هاوڕێکانی لێ کەمبۆیەوە و ویستی بۆ هەنتەت بڕوات بەڵام کێڵەر توند مەچەکی گرت و وەستاندی!...

ESTÁS LEYENDO
A Journey To Hell ~ گەشتێک بۆ دۆزەخ
Misterio / Suspenso{ongoing - بەردەوامە}~ . . . ژانەر: تاوانکاری - کۆمیدی - ترسناک - ئاڵۆز - توندئاژۆ - ئەکشن کورتە: پارک سۆنگوا قوتابییەکی دەرچووی ئامادەییە و بۆ خوێندن لە کۆلێژ دەبێت گەشت بکات بۆ شارێکی تر لەگەڵ چەن هاوپۆلێکی... بەهۆی کەمی باری ئابووری و داراییان لە...