ئەو ڤیدیۆیەی سەرەوە ترەیلەری چیرۆکەکەیە لەبیر نەکەن سەیری کەن...
پێشەکی چیرۆکەکە
کیم جێنی..کچێکی تەنیایە، لە سەرەتای دەسپێکی چیرۆکەکەدا تەمەنی بیست ساڵە، له تەمەنێکی بچوکەوە دایک و باوکی جیا بوونەوەو دیار نەمان، مامی جێنی ھەڵگرتەوەو گەورەی کرد لەگەڵ کوڕەکەی خۆی بە ناوی یونگی
لەبەر ئەوەی جێنی خولیای ھەبوو لە موزیک و فێربونی پیانۆ و گیتار ژەنین، مامی لە سیۆلەوە ناردی بۆ دێگیو تا بەشداری پێ بکا لە یەکێک لە باشترین کۆلێژەکانی موزیک و ژەنین...
وە لەوێ لەگەڵ ھاوڕێیەکی ئەژی کە لە ھەمان خول ئەخوێنن بەیەکەوە، ئەویش بە ناوی کیم جیسوو...
ئایا لەوێ ئەتوانێ بەردەوام بێ لە پەرەسەندن بە خولیایەکەی؟ شاری دێگیو چۆن ئەبێ بۆی؟
توشی چی و کێی ئەکات ؟ چی لە ژیانی ئەگۆڕێت؟
چی پێشکەش ئەکات و چی لێ ئەستێنێت؟
چ چارەنووسێکی نادیار...!؟کیم تێھیۆنگ، کوڕێکی تەنیایە، لە سەرەتای دەسپێکی چیرۆکەکەدا تەمەنی بیست و یەک ساڵە. دایکی لە زووەوە لە دەست دا، لەگەڵ لەدەستدانی باوکیشی کۆمەڵێک سەختی و ئاستەنگی ژیان ھاتنە پێشی...
ئەو سەر بە گروپێکی گانگستەرە، کارەکەی ناچاری ئەکات ئەرک جێ بە جێ بکەن ماوە بۆ ماوە لە ناوەوەو دەرەوەی شار...
ڕۆژێک بۆ جێ بە جێ کردنی ئەرکێک پێویست ئەکات بچێت بۆ شاری دێگیو
لەوێ توشی چی ئەبێت و کێ ڕووبەڕوی ژیانە ترسناک و پڕ لە سەرکێشییەکەی ئەبێتەوە...!؟
دوای تێپەڕینی ڕۆژەکان، ھەفتەکان، مانگەکان و ساڵەکان لەسەر تەمەنیان، ئایا ھەموو شتێک بە باشی بۆیان ئەڕوات ؟
یاخود چارەنووس ژیانیان سەراوژێر ئەکاتەوە...!؟بەم زووانە پارتی یەکەم دائەنرێ
وە وەک ووتم چیرۆکەکە چیرۆکێکی سەرکێشی و خۆشەویستی تێکەڵە، لەسەر تێینی'ە و ئەندامانی تریشی تێدا ئەبێت، سۆ لە سەرەتاوە گەر حەزیان پێ ناکەیت بێ سەر ئێشە بۆ خۆت مەیخوێنەوەو ڕێز لە ڕای تایبەتی نوسەر و خوێنەرەکان بنوێنە 💜 ئێوەش بەڕەڵاکانم بەردەوام بن لە سەپۆرت تا منیش بەردەوام بم لەگەڵتان و ھیوادارم بە دڵتان بێ..💜 سوپاس بۆ چاوەڕوانیتان وە پشتگیریتان 😙
YOU ARE READING
تاوانبارێک || KTH & KJN ✔️
Fanfictionئـەو تـەنـھـا کـچـێـکی بـاش بـوو..تـاوەکـو ئـەو تـێـکـیـشـکـانـد.