[ Jennie's pov ]بە تەمبەڵییەوە چاوەکانم کردەوە.
سەرم زۆر بە خراپی ئێشێت.ئەمەوێ ھاوارکەم.
سەیرێکی دەوروبەرم کرد.
لە ژورێک بووم کە ھی من نەبوو!کۆتا شت کە بیرمە ئەوەبوو کە لەسەر جێگاکەم بەھۆش خۆم ھاتمەوە و بینیم برینەکەی قاچم پاک کراوەتەوەو باندێجی لێدراوە.
تێھیۆنگ ھەموو جل و کەل و پەلەکانمی لەناو جانتا کردووە و بێ ھیچ قسەیەک بردمی لەگەڵ خۆی بۆ فرۆكەخانە.
سەرکەوتینە ناو فڕۆکە تایبەتییەکەی و زانیم کەوا ئەگەڕێینەوە بۆ سۆوڵ.
تەنھا بە دزیەوە سەیریم ئەکرد.
ھێشتا تووڕەییەکی بە تینم لێی بە دی ئەکرد
بۆیە لەتاو ژانی سەرم چاوەکانم داخست و وا ئێستا کردمنەوە لەو ژوورەیا.ئاوێنەیەکی شکاو..
پارچەکانی ھەموو لە ئەرزەکە کەوتون و ھەست بە بۆنی خۆڵ ئەکەم لە ھەوای ژوورەکە.
لەگەڵ ئەوەشا ھەست ئەکەم ئەو ژوورە نامۆ نییە!ھەستم کرد یەکێک لە ژوورەکە لەگەڵمە.
کەمێک سەرم بەرز کردەوە.
ئەوەتا...ئەو لە شوێنێکی ژوورەکە وەستاوە و سەیرم ئەکات، نە زۆر دوورە، نە زۆر نزیکە.
جێنی: سەرم زۆر ژان ئەکا تۆ چیت لێکردم؟ ئێرە کوێیە؟
تێھیۆنگ: ئێرە ئەو ژوورەیە کە ڕووە ساختەکت لێی نیشاندام و درۆت کرد و بەڵێنت دا و دواتریش ھەموویت شکاندن.
بە ڕوخسارێکی خەمبارییەوە ووتی.
بەڵام دواتر ڕوخساری گۆڕا بۆ زەردەخەنەیەکی شەیتانی.جێنی: من ڕووی ساختەم بۆت نەکردووە تێھـ...
تێھیۆنگ: نەکەی ناوی من بھێنی!!!
نەمتوانی ووشەکەم تەواوکەم کاتێک ھاواری کرد بەسەرم و ژانە سەرەکەم توندتر بوو.
ھاتە لام و چەناگەی گرتم و ھەستامەوە سەر پێ و ھەستم بە ئازاری ژێر پێیە بریندارەکەم کرد.
جێنی: نەفرەت.
ووتم، بە نزمی لەژێر ددانەکانمەوە.
بۆچی ئەوەم بەسەردا ڕوئەدات؟
بۆچی ئاوایە لەگەڵم؟
ئەو ھەمیشە ئاگادارم بوو و نەرم و نیان بوو لەگەڵم و خۆشیئەویستم...
YOU ARE READING
تاوانبارێک || KTH & KJN ✔️
Fanfictionئـەو تـەنـھـا کـچـێـکی بـاش بـوو..تـاوەکـو ئـەو تـێـکـیـشـکـانـد.