پـێـچـەوانــە

1.5K 317 154
                                    


‎ھیونا: لەوانەیە ئەوان پەیوەندی بکەنەوە بۆ کۆبوونەوە

ھیونا بە کورتی وتی.

‎تێھیۆنگ: کۆبوونەوەکە ئەبێ ئێمە بین ؟

تێھیۆنگ وەڵامی یایەوە بە گاڵتە پێ کردنەوە.

‎ھیونا: نەخێر ھەموو ڕێگاکانیان لێ ئەگرین، لەمەودوا ئێمە ھیچ پەیوەندیەکمان نامێنێ لەگەڵ ڕێکخراوەکەی جی دی، پێویستە چاوی حوکمەت لەسەر خۆمان دور خەینەوە، گەر بزانن بە یەکەوە پەیوەندیمان ھەیە ھەردوو ڕێخراوەکەمان لە ناو ئەچێ

وتی لە کاتێکا لەسەر کورسییەکەی ھەستایە سەر پێ.

‎تێھیۆنگ: ئەو زانیاریانەو لە کوێ دەسکەوت؟

‎.ھیونا قۆڵی خستە سەر قۆڵی
‎چاوەکانی بەردەوام ئەچووە سەری بە دوو دڵێوە و ھەوڵی ئەیا سەیری نەکا

پێشتر ھەرگیز دوودڵ نەبووە و دڵی وەک بەرد سارد و ڕەق بووە و ھەر ئەوەش وای لێ کردبوو کە لەو بچێ.

ھیونا: جێنی لە جێبەجێ کردنی ئەرکێکە، منیش کەسێکم نارد تا شوێنی بکەوێ و ئەو کوڕە بینی کە جێنی ئەچێ بەرەو دانیمارک.

تێھیۆنگ دەستەکانی ھەستی بە ساردی ئەکرد و سنگی توند بوو و زەردەخەنەیەکی ساختەی کرد.

تێھیۆنگ: وا دیارە ھەر من نیم.

ھیونا بە سەر لێشێواویەوە سێریکرد.

تێھیۆنگ: ھێشتا سەیرم لێیە کە چۆن ھەردوکمان لە لایەن ھەمان کەسەوە وێران کراین !

سەیری ھیونای کرد کە ھەناسەیەکی قوڵی ئەیا بە بێزارییەوە.

ھیونا: ئەم ئەرکەیان ترسناک دیارە ڤی، ئەزانم جێنی کچم ڕقی لێمە و ئەیەوێ بمکوژێ بەڵام نامەوێ ئەو لەدەست بەم ، دیسان نامەوێ لە دەستی بەم !

دەنگی وەک تۆقاو بوو.

تێھیۆنگ: من ھیچم لە دەس نایە.

ھەڵسایە سەر پێ و و چاکەتە ڕەشە درێژەکەی ھەڵگرت.

تێھیۆنگ: خەمت نەبێ کچەکەت ئحتیاتی خۆی وەرەگرتووە.

وای وت و لە ئۆفیسەکە چووە دەرەوە.

ھەوڵی یا جڵەوی لە دەس نەیا بەڵام ھەر کە چووە ناو ئۆتۆمبێلەکەی دەستی کرد بە ھاوار کردن و بە مست لە سوکانەکەی ئەدا.
لەسەر کوشنەکە دانیشت تا لە ئاوێنەکەیا بتوانێ ڕوخسارە بێھیواکەی خۆی ببینێ.

تاوانبارێک || KTH & KJN ✔️Where stories live. Discover now