پــلانــەکــە

1.9K 365 195
                                    

( تکایە ئەو پارتە ئەبێ کەمێک بە تەرکیز بخوێندرێتەوە تا بەباشی لە پلانەکە تێبگەن، ھەرچییەکیش تێنەگەیشتن ئەتوانن لە کۆمێنت بپرسن تا تێتانگەیەنم )

~~~~~~~

مێشکم وەریناگرێ! ئاخر چۆن نەتزانی ئەو خۆشەویستەی کە بە حساب چوار مانگە ئەیناسی دەرچوو ناپاکێکە لەگەڵت!

جیمین ھێشتا نەھاتۆتەوە سەر خۆی، ھێشتا شۆکە بەوەی کە ڕویدا.

چۆن نەیتوانی ڕاستی ئەو کچە ببینێ کە خۆشیئەویست و دەرچوو کە نزیکترین ھاوڕێی دوژمنە نوێیەکەیانە!

تێھیۆنگ لەلایەوە دانیشتبوو و بەھەمان شێوە ھێشتا نەیەتوانی ئەو ھەموو شتانە لەناو مێشکی بەسەر یەکەوە کۆ کاتەوە.

ئەو گەمژەیە یەکسەر ئاوا خۆشیویست کە ھیچ بەدواداچونی نەکردبوو بۆ ڕابردووی ئەو کچە.

وە ئەوەی زیاتر جێگای سەرسوڕمان بوو لە لای، کە چۆن ئەو دوو کچە لە دوایانەوە پلانیان داناوە بۆیان و یارییان پێ کردن، یان با بڵێین کردیانن بە کڵاون..

جێنی چۆن توانی وام لەگەڵ بکات چۆن!

جێنی چۆن توانی وام لەگەڵ بکات چۆن!

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

جێنی و ڕۆزێ نۆ مانگ لەمەوبەر چاویان بەیەکتر کەوت و یەکیان ناسی لە شوێنی شیرینیەمەنییەکەی لیسا، کە جێنی لەوێ بوو دوای ئەوەی لە تێھیۆنگ جیا بۆوە لە نەخۆشخانەکە

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

جێنی و ڕۆزێ نۆ مانگ لەمەوبەر چاویان بەیەکتر کەوت و یەکیان ناسی لە شوێنی شیرینیەمەنییەکەی لیسا، کە جێنی لەوێ بوو دوای ئەوەی لە تێھیۆنگ جیا بۆوە لە نەخۆشخانەکە.

ڕۆزێ'ش زۆربەی ڕۆژ ئەھاتە ئەوێ وەک کڕیارێکی ئاسایی.
ئیتر لەگەڵ جێنی بون بە ھاوڕێ و تا وایلێھات ھەمان ژووریان بەش کرد، چونکە جێنی نەیەویست ببێتە بارگرانی بەسەر لیساوە بۆیە ژورێکیان بە کرێ گرت لەگەڵ ڕۆزێ و بەو شێوەیە زۆر تێکەڵ بوون لەگەڵ یەک.

تاوانبارێک || KTH & KJN ✔️Where stories live. Discover now