ئەوە بوو بە ھەفتەیەک کە تێھیۆنگ لە بوسان گەڕاوەتەوە.ئەو لەوێ بوو بۆ ھەڵبژاردنی ھەندێ بریکار و مەشق پێ کردنیان.
گروپە گانگستەرەکەیان بەرەو فراوان بوون ئەڕوان بەناو کۆریادا.ئەوان ڕێکخراوێکی بەھێزن.
ئەو ھەڵبژێردابوو تا ببێتە سەرۆکی گروپەکە بەڵام ئەو ڕەتی کردەوە لەبەر کارە گشتییەکانی خۆی.
ڕاستییەکەی، ئەو ئەیەویست سەربەخۆ بێت.
ھەموو ئەوانەی ڕێکخراوەکە ئەیانناسی کە ئەو حەز ئەکات کاری بەتەنیای خۆی بکات تا کەس نەتوانێ خۆی لە کارەکانی ھەڵقوڕتێنێ.
ئەو ئەیەوێ کارەکان بە پاکی و وردی بکات.
کەس حەز ناکا خۆی لە کارەکانی ھەڵقوڕتینێ چونکە ئەو بەوە ناسراو بوو کە کەسایەتییەکی نادیار و تاریکی ھەیە لەگەڵ ھەموو کەس، بێ گرنگی دانە پێگە و ئاستی کەسەکان.وە ئەو لە ڕێکخراوە گانگستەرەکەدا ناوی بە تێھیۆنگ ناھێنرێت، بەڵکو بە ( ڤـی ) بانگ ئەکرێ.
بەڵام ھێشتا کارەکەی لێ شێوێندرا دوو ھەفتە لەمەوبەر.
ئەو کچەی کە لەگەڵ خۆی ھێنای لە دێگیوەوە بوو بە بارقوڕسی و بەرپرسیاریەتی بەسەر شانییەوە...
بیری کردەوە کە لێی گەڕێ بڕوات.
ئەبێ ئێستا لە ماوەی ئەو دوو ھەفتەیە وانەکەی خۆی وەرگرتبێ و تەمێ بوبێ کە چیتر خۆی لە کاری کەس ھەڵنەقوڕتێنێ.
لەگەڵ ئەوەی کە خەریک بوو بشمرێ لە کەمی خواردن.
خەمی ئەوی بوو یان چی؟
نازانێت.
تەنھا ئەیەویست لێی گەڕێت بڕوا و بگەڕێتەوە بۆ ژیانی خۆی ئیتر...ئەسڵەن بۆچی گرنگە؟
ئەو ھەر ئەبوایە بکوژرێ!ئەو نەیەزانی بۆ ھەستێک لە ناخییەوە ئەیوەستێنێ لەوەی نە دەستی لێبدا و نە بیکوژێت.
لەگەڵ ئەوەی ئەو کچە زۆر کەللە ڕەقیش بوو.
زۆر ھەڵوێستێکی کۆمیدی بوو کە سەیری ڕوخسارە شەرمەزاربووەکەی ئەوی کرد کاتێک داوای ڕامێنەکەی کرد.
تەنانەت داوای ئایسکرێمیشی کرد!
باش ئەزانێت کە چۆن داواکارییەکانی خۆی بەدەست بێنێ.
کە ڕازی بوو ئایسکرێمەکەی بۆ بکڕێت چۆن پێکەنینە شیرین و جوانەکەی بەدیارخست و بە دەستە بچوکەکانی خۆی بە قۆڵییەوە نا وەک منداڵێکی بچوک....
YOU ARE READING
تاوانبارێک || KTH & KJN ✔️
Fanfictionئـەو تـەنـھـا کـچـێـکی بـاش بـوو..تـاوەکـو ئـەو تـێـکـیـشـکـانـد.