تـۆ کــیــوتـی

2.1K 386 113
                                    


[ Jennie's pov ]

ئێستا بەیانییە و بە دەنگێکی کەمێ شۆکاوییەوە خەبەرم بۆوە کە لە قاتی خوارەوە ئەھات.

بە لاوازییەوە ھەستامەوە.
سەرم ئازاری ھەبوو و گێژی ئەخوارد و لێدانەکانی دڵم ملیۆنێ جار خراپتر بون.

چومە خوارەوە بۆ چێشتخانەکە
کاتێ ئەوم دی سەرم سوڕما!

جلەکانی لە کەسێ ئەچوو کە لە نەخۆشخانەی دەرونی ڕایکردبێ !
خوێن بە ڕوخسارێوە بوو و قژی تێک چووبوو و چاوی سور بوبو و ژێرچاوی ڕەش ببوو.

بە شۆکەوە سەری بەرز کردەوە و سەیری کردم و منیش ڕاچڵەکیم کاتێ ئاماژەی بە تەلەفونەکە یا لەسەر ڕوخسارم.

تێھیۆنگ: سەیری ئەو کە .. چیتر ناتوانێ ھیچت لێ بکا لەمەودوا.

دەستم خستە سەرچاوم و چاوم گرت دوای ئەوەی وێنەی مینۆ'م بینی کە کونێک لە سەریا بوو و خوێنی لێ ئەچۆڕا!

پاشان چەقۆیەکی ھەڵگرت و دەستی کرد بە بریندار کردنی قۆڵەکانی و دەستی چەند جارێک تا خوێنیان لێ ھات!

تێھیۆنگ: ئەمە ئەو دەستانە بوو کە ئازاری خۆشەویستەکەمی یا..

ئەوەی وت لە کاتێکا ھێشتا بەردەوام بوو لە بڕینی دەستەکانی!

قیژانم کە ئەو دیمەنەم بینی چونکە دڵم زۆر ئازاریئەیام بەو شێوەیە بیبینم خوێنی لێ ئەھات.

جێنی: تێھیۆنگ بۆستە! ... تکایە بەسە!

ڕامکرد و ھەوڵم یا چەقۆکەی لە دەست بسەنم و فرمێسک لە چاوەکانم ھاتنە خوارەوە و سەرم سوڕما کە فرمێسک لە چاوی ئەویش ھات!

دڵم زیاتر ئازاری ئەیام کە بینیم ئەو چاوە جوانانەی تەڕ بوون..
ئەمتوانی لە ھەموو شتێکی خۆش بم جگە لەو فرمێسکانە کە بڕژێن.

تێھیۆنگ: نەخێر .. من بەم دەستە نەفرەتیانەم ئازارم یای ، من ئازاری جێنیـ'یەکەم یا بەم دەستانە.

وای وت و ھێشتا لە ئازار دانی خۆی بەردەوام بوو.

جێنی: تکایە ئازیزم چەقۆکەم بەرێ...ھا؟!

بوێری ئەوەم کرد کە لەسەر نوکە پێیەکانم بە ھێواشی زیاتر لێی نزیک ببمەوە.

تێھیۆنگ: مەگری تکایە نینی..

وتی و سەری بەرز کردەوە.

جێنی: ئاساییە ئازیزم .. مەبەستت نەبوو ئازارم بەی .. ئەزانم نەوویست وا بکەی!... لێت خۆش ئەبم..!

تاوانبارێک || KTH & KJN ✔️Where stories live. Discover now