کـەنـار دەریـا

3.3K 508 201
                                    

ڤیدیۆکە ترەیلەری دووەمە ئەویش لەبیر نەکەن سەیر کەن

كیم تێھیۆنگ.

لەسەر بەردە گەورەکانی یەکێک لە کەناردەریاکانەوە...دێگیو شارێکی باش بوو بۆوەی بەباشی مێشکی ئارام بکاتەوە بەر لەوەی خۆی بۆ ئەرکە نوێیەکە تەرخان بکات و جێ بە جێی بکات.

ئەوە بوو بە دوو ساڵ کە باوی کوژرا، بە گوللەیەک بۆ ناو سەری لەو ڕۆژەی کە ئەو بوو بە نۆزدە ساڵ...
ئێستا ئەو بیست و یەک ساڵە
دوای باوکی، ئەو ناچار بوو کارەکان بگرێتە ئەستۆی خۆی، کە ئەویش لە سەرەتادا بریتی بون لە زنجیرە ھۆتێلێک و ڕێستورانتێک...بەڵام دوای چەند مانگێک بوون بە چەند کێشەیەکی نەفرەتیی کە باوکی لە دوای خۆی بۆی جێھێشت تا ھەڵسوکەوتیان لەگەڵ بکات.
قەرزاری قومارچییەکان
ڕقی بکوژەکان
داوێن پیسەکان و
دەرمان خۆرەکان
دەبوایە خۆی لە ھەموو ئەم نەفرەتییانە بەدوور بگرێ.
بەڵام ئێستا، ئێستا ئەو لە ھەموو شوێنێک دوژمنی ھەیە!
وە خراپترەکەش ئەوەیە کە ئەو کار بۆ ڕێکخراوێکی پڕ لە بکوژ دەکات، وە ئەو ئێستا لەلایەن ئەوانەوە کۆنتڕۆڵ کراوە.
بەو پێیەی سەرۆکی کارەکەی ھاوڕێیەکی کۆنی باوکی بوو، ھەستا بە چارەسەر کردنی ھەموو کێشەکانی و دانەوەی ھەموو قەرزەکانی باوکی کە لەسەری مابووەوە، بەڵام بەو مەرجەی کە کاریان بۆ بکات و ببێتە یەکێک لە گانگستەرەکانی ئەو گروپە و بە کار و بارەکان ھەستێت ھەرکاتێک کە پێویست بێ بۆ ئەرک و سەرکێشی و کوشتنی ئەو کەسانەی کە شایەنی مردنن!

دوای ڕازی بوون و مەشق پێکردن بۆ ماوەی چەند مانگێک، کیم تێھیۆنگ ئێستا یەکێکە لەو گروپە و گانگستەرێکی تەواو لێھاتوو و ئازا و چاونەترس و بێ دڵە.

ئێستا لەو کەنار دەریایە وەستاوەو سەیری توندیی و توڕەیی شەپۆلەکان ئەکات..

ئەو حەوت کاتژمێری ویست تا ئەم ھەنگاوەی ئەرکی نوێ بھاوێت، دوو کاتژمێریان تاکوو ئەگات بە لۆکەیشنی ئەرکەکە و دوو کاتژمێریش تاکوو خۆی بۆ ئامادە بکات
وە سێ کاتژمێری مابووەوە تاکوو پشووێک بدات ئێستا لەو کەنار دەریایە...
ئارامکەرەوەی مێشک بوو بۆی...تاکو لەلا تەنیشتێکییەوە گوێی لەدەنگێک بوو کە بە گیتارەکەی دەستییەوە لەسەر بەردە گەورەکەی کەنار دەریا دانیشتووە و بەدەم دەریاوە گۆرانی ئەڵێت...





با ئەوە پارتی یەکەم بێ، ئەزانم کەمە بەڵام زوو زوو دایەنێم ئینشاڵا وە ئەم چیرۆکە جیایە لە چیرۆکی یاری ژیان، پارت بە پارت کارەکتەری زیاتری تێدا دەرەکەوێ و خۆش ئەبێت
ھیوادارم بە دڵتان بێ و نامەوێ ڤۆت داوا کەم بزانم خۆتان چی ئەکەن 😁 گەر ببینم زۆرتان حەزتان پێیە و بە حەماسن زوو پارتی نوێ دائەنێم 💜 جارێ بای

تاوانبارێک || KTH & KJN ✔️Where stories live. Discover now