[ Jennie's pov]
دوای ئەو ڕێگا بڕینە، گەیشتینە شوێنێک کە تایبەت بوو بە گشت ئامێرەکانی مۆسیقا.
شوێنێکی زۆر گەورە و دڵڕفێن بوو.
سەرسام بووم کە بیرم کەوتەوە من دوێنێ داوای گیتارم لە تێھیۆنگ کرد!
کەواتە ئەو جیمینی نارد تا بمھێنێتە ئێرە و گیتارم بۆ بکڕێ!
بە سەرسوڕمانەوە سەیری جیمین'م کرد و ئەویش دەرگای شوێنەکەی بۆ کردمەوە و چوینە ژوورەوە.
جیمین: ئێھ بەڵێ خانم ئەو ڕوخسارەت لابە دیسان، بەڵێ تێھیۆنگ منی نارد تا ھەڵتگرم و بتھێنمە باشترین شوێنی ئامێری مۆسیقا، تاکو گیتار و پیانۆیەک بە دڵی خۆت ھەڵبژێری.
جێنی: چییی!؟؟ پیانۆش!؟؟
ئەوەندەیتر سەرم سوڕما کە ناوی پیانۆم بیست!
ئەو چۆن ئەزانێ من پیانۆش ئەژەنم!؟
جیمین: بۆ تۆ داوای پیانۆت نەکردبوو؟
جێنی: نەخێر!
جیمین: .....ئەی تێھیۆنگ بەخوا چاک لێدراویت براکەم...
بە مینگە مینگ لەبەر خۆیەوە ووتی.
ھەرچۆنێک بێ، دڵم خۆش بوو بەوەی تێھیۆنگ ڕازی بوو گیتارەکەم بۆ بکڕێ و پیانۆشی بۆ زیاد کردبوو!
لەگەڵ جیمین بەیەکەوە دەستمان کرد بە گەڕان بەناو ئەو شوێنە گەورەیە و یەکە بە یەکەی ئامێرەکانمان تاقی ئەکردەوە و دەنگە دەنگێکی زۆرمان نابووەوە لەو شوێنە و چاوەڕێمان ئەکرد لە ھەر ساتێک بێ دەرمان بکەن!
جێنی: واھ جیمین تۆ زۆر باشی لە ژەنینی درەمس!
جیمین: کچێ من لە زۆر شت باشم ھێشتا ھیچت نەبینیوە!
چاوەکانم لێی سوڕاند و کامێراکەی بە ملیەوە بوو لێم سەند.
جیمین: یاا ئەوە ھی منە!
جێنی: نایخۆم! تەنھا ھەندێک وێنەی پێ ئەگرم باشە!؟
چاوەکانم سوڕاندەوەو دەستم کرد بە وێنە گرتنی ئەو لەسەر درەمس'ەکە و ھەنێدێکیش لە ئامێرەکان.
جیمین: باشە کامە ڕەنگی پیانۆت ئەوێ؟
جێنی: ھمم..نازانم یەک لە یەک جوانترن بەڵام سپییەکەم بەلاوە جوانترە.
جیمین: زۆڵ چونکە ئەزانی سپییەکە لەوانیتر گرانترە بۆیە ئەو ھەڵەبژێری!
YOU ARE READING
تاوانبارێک || KTH & KJN ✔️
Fanfictionئـەو تـەنـھـا کـچـێـکی بـاش بـوو..تـاوەکـو ئـەو تـێـکـیـشـکـانـد.