نـانـی بـەیـانـی

1.9K 349 142
                                    



بەیانی ھات و بارانە ھێمنەکە بەر ئەرز ئەکەوت و تێھیۆنگی بەخەبەر ھێنا، کە لەناو باوەشە گەرمەکەی یەکتردا پێستیان بەیەکەوە نوساندبوو.

تێھیۆنگ دەستی بەناو قژی جێنیدا ئەھێنا و یاری پێ ئەکرد.

بە درێژایی شەوەکە نەیتوانی بە باشی خەوی لێ بکەوێ، خەوەکەی پچڕ پچڕ بوو چونکە مێشکی پێی ئەووت کە ئەم چەند کاتژمێرەش بەخەبەر بێ تاکو زیاتر ھەستی پێ بکات و سەیری بکات.

سەیری ھەناسەدانە بچوکەکانی بکات.
وە گۆرانی بۆ بڵێت تاکو بخەوێ.

ئەیەویست بۆ ھەمیشە ئاوا لە باوەشی خۆی بیھێڵێتەوەو گشت ساتەکانیان لە مێشکی ئەزبەر بکات.

جێنی دەنگێکی بچوکی دەرکرد کە دیار بوو ئەویش بەخەبەر ھات.

تێھیۆنگ: گیانی من؟

سەری خۆی نزم کردەوە تا سەیری ڕوخساری بکات.

جێنی تەنھا بە مینگەیەکی بچوک وەڵامی دایەوەو ڕوخساری خۆی لە سنگی ئەو خشاندەوە.

تێھیۆنگ: ھەڵناستی لە خەو؟

جێنی: ھمم..

دوبارە مینگەیەکی بچوکی کردەوە کە وایکرد تێھیۆنگ خەندە بکات و بیری بکەوێتەوە کە جێنی چەندە ورچێکی خەواڵووە.

دوای چەند خولەکێک چاوەکانی کردەوە وخەندەی کرد.

جێنی: بەیانی باش.

تێھیۆنگ خەندەی بۆ کردەوەو سەیری ئەکرد کە چەندێک جوانە تەنانەت لەو کاتەی کە تازەش لە خەو ھەستاوە.

قژی بۆ ئەخستە پشت گوێی و چرپەی بۆ کرد.

تێھیۆنگ: بەیانی تۆش باش پرینسێس.

چاوەکانیان داخست و ماچێکی نەرمی بەیانیانیان کرد.

تێھیۆنگ پێکەنی کە جێنی لوتی لە لوتی ئەو ئەخشاند.

تێھیۆنگ: دوێنێ شەوت چۆن بوو پرینسێس ؟

بە بزەیەکی شەیتانییەوە لێی پرسی.

جێنی لەناو باوەشی لاکەوت.

جێنی: ئمم..

ھەستایەوە لەسەر جێگاکە و قسەکەی تەواو کرد.

جێنی: زۆر ماندووکەر بوو.

ئەمەی ووت و خێرا بالیفەکەی بۆ تێھیۆنگ ھاویشت و بە پێکەنینەوە ڕایکردە گەرماوەکە.

تاوانبارێک || KTH & KJN ✔️Where stories live. Discover now