پــەشـیـمـانـیـی

1.8K 352 106
                                    



پەشیمانی...

تێھیۆنگ ھەرگیز پێیوانەبوو کە ڕۆژێک بێت و بپاڕێتەوە...
بەڵام ئەوەتا وا لەسەر چۆک کەوتووە و بە گریانەوە لە جێنی ئەپاڕێتەوە تا چاوەکانی بکاتەوە..

ئەوە ھەفتەیەکە جێنی لەسەر سیسەمی نەخۆشخانەیە و ئامێری لەسەرن.

ھێشتا بەھۆش خۆی نەھاتۆتەوە.

ئامێرەکە کە دەنگی ترپەکانی دڵی جێنی دەرئەکرد وای لە تێھیۆنگ ئەکرد کە خۆزگە بخوازێ کەڕڕ بوبا.

ھەموو ئەوەی کە ئەیەویست ئەوە بوو کە باوەشی پێدا بکات و داوای لێبوردنی لێ بکاتەوە.

وە پێی بڵێت کە چەندێک خۆشی ئەوێت.

وە پێی بڵێ کە چەندێک بیری کردووە لەماوەی ئەو دوو ساڵە.
نەیەزانی کە تازە ئەو ھەموو شتێکی لە خۆیان تێکدا و ڕوخاند.

گریانەکانی ھاواری پەشیمانییان ئەکرد.

لە جامەکەوە سەیری جێنی ئەکرد چۆن لەگەڵ ھەناسەدانی سنگی بەرز و نزم ئەبۆوە توندتر لە جاران.

دەنگی لێدانی دڵی خێراتر بوو و ئەویش خێرا ڕایکردە لای دکتۆر تا بانگی بکات.

کە سەرەتا ھێنایان بۆ نەخۆشخانەکە، تێھیۆنگ بەسەر دکتۆرەکەدا ھاواری کرد و بەڵێنی لێ وەرگرت کە ئەویش بنێرێتە لای جێنی ئەگەر ھات و جێنی خەبەری نەبۆوە...

ھەرچۆنێک بێ لە ژوورەکە ئەویان بردە دەرەوە.

بۆ ماوەی نیو کاتژمێر وەک شێتێک، وەک بێ ماڵێک، ئەھات و ئەچوو بەوێدا و بە دەستی قژەکانی ئەگرت و بە بۆکس ئەیکێشا بە دیوارەکەیا.

تا دکتۆرەکە ھاتە دەرەوە لە ژوورەکە.
خێرا سەیری دکتۆرەکەی کرد تا پرسیاری لێ بکات.

دکتۆرەکە بە بێدەنگی وەستابوو.
تاکو تێھیۆنگ بۆی چوو و یەخەی گرت تا قسە بکات.

تێھیۆنگ: قسە بکە گەمژە!

دکتۆر: خاتو کیم بە ھۆش خۆی ھاتەوە..بەڵام....پێویستە کە دکتۆرێکی دەروونی بۆ بھێنرێ تا یارمەتی بدات، چونکە مادام جارێک ھەوڵی خۆ کوشتنی دا ئەوە ئەکرێ جارێکیتریش بیکاتەوە.

تێھیۆنگ یەخەی دکتۆری بەردا و ھێز لە چۆکەکانی بەرەو نەمان ئەچوون..

لە لایەک وەک شێت دڵخۆش بوو کە جێنی ھەستایەوە، لە لایەکیش خەمبار بوو چونکە ئەکرێ جێنی دوبارە وا بکاتەوە.

تێھیۆنگ: باشترین دکتۆری دەروونی بۆ بێنە بە زووترین کات.

چووە ژوورەوە لای جێنی.

ھەر کە جێنی ئەوی بینی ڕوی خۆی کردە لایەکەیتر.
تێھیۆنگ ئامادە بوو تاکو لێی بپاڕێتەوە تا لێی خۆشبێت.

لێی نزیک بۆوە و ماچێکی سەری کرد.

تێھیۆنگ: ئەتەوێ چیت بۆ بکەم جێنی؟ ھەرچیت بوێ بۆتی ئەکەم تەنھا جارێکیتر ئەوە دووبارە مەکەوە تکات لێ ئەکەم..

جێنی: ئەگەر ئەوەی ئەمەوێ پێم ووتی و تۆش جێ بە جێت کرد، بەڵێن بێ دووبارەی ناکەمەوە.

جێنی وەڵامی دایەوە بێ ئەوەی سەیری بکات.

لەگەڵ ئەو قسەیەی، ھیوایەک ھاتەوە بەناو دڵی تێھیۆنگدا.

ئەو ئامادەیە ھەموو شتێک بکات لە پێناوی جێنی.
سەری لەقاند و چاوەڕێی دەمی جێنی بوو تا قسەکە بکات.

وە دیسان...دیسان بە قسەکەی دڵی ئەشکێنێتەوە...

جێنی: نامەوێ ھەرگیز جارێکیتر بتبینمەوە.

لەگەڵ بیستنی ئەمە، شانەکانی کەوتن.

دڵی ئەكزایە‌وە‌..

ئاخر چۆن ئەتوانێ ئاوا بێ دڵ بێت لەگەڵی؟

بە خەمبارییەوە سەری بە ئەرێنی بۆ جوڵاند.

تێھیۆنگ: ئاگاداری خۆت بە پرینسێس.

بە دەنگێکی شکاو و پچڕ پچڕەوە توانی ئەو چەند ووشەیە بڵێت و بەرەو دەرگاکە بچێت.

جێنی ئاوڕی دایەوەو سەیری ئەکرد کە چۆن جێیھێشت.

ھەر کە تێھیۆنگ لە ژوورەکە چووە دەرەوە، ھەردووکیان لەگەڵ گریان تەقینەوە.

تێھیۆنگ لە خەمی ئەوەی کە ئیتر ئەبێ دەستبەرداری خۆشەویستی ھەموو ژیانی ببێت...

جێنی لە خەمی ئەوەی ھەستی کرد چ بارێکی قوڕسی خستە سەر شانی تێھیۆنگ بەو داواکارییەی.

بەڵام ھەرگیز ناشتوانێ لێی خۆش بێت.

ئەوە بۆ ھەردوو لا باشترە کە ئیتر بە ڕێگای خۆیاندا بڕۆن ئیتر....

ھایی، جا وا نەزانن کۆتایی و شت نزیکە! لە پارتی دوای ئەوەوە ئیتر ھەرایەکە دەست پێ ئەکات خخخ بزانم ئێوە پێشبینیتان چۆنە؟ چیان لێدێ بە ڕای ئێوە؟

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.


.
ھایی، جا وا نەزانن کۆتایی و شت نزیکە!
لە پارتی دوای ئەوەوە ئیتر ھەرایەکە دەست پێ ئەکات خخخ بزانم ئێوە پێشبینیتان چۆنە؟
چیان لێدێ بە ڕای ئێوە؟

تاوانبارێک || KTH & KJN ✔️Where stories live. Discover now