( تێبینی/ جارێ ئەو ڤیدیۆیە پێمەکەن )~~~
جێنی بەیانیەکە بە دەنگی خوێندنی چۆلەکەکان بەخەبەرھات و باوێشکێکی کرد.
گوێی لەدەنگی ھاتنە خوارەوەی ڕۆزێ بوو بەسەر پلیکانەکان و داخستنی دەرگاکە.
ڕۆزێ: ئوننی کەسێک شتێکی بۆت ناردووە..
ڕۆزێ لە خوارەوە ھاواری کرد.
جا کێ شت بۆ جێنی ئەنێرێ..!؟
جێنی: باشە لەسەر مێزەکە داینێ وا دێمە خوارەوە.
وەڵامی دایەوە و بە تەمبەڵی ھەستایەوە لەسەر جێگاکەی دانیشت.
ڕۆزێ: شتەکە گەورەترە لەوەی کە پێشبینی ئەکەیت!
جێنی: دە باش ووتم وا دێمە خوارەوە تۆ بڕۆ.
بە ھاوارەوە وەڵامی دایەوە.
ڕۆزێ: ئۆکەی دەی من ڕۆیشتم ئونی بای.
جێنی: بای، ئاگاداری خۆت بە.
ھەستا و چوو دەموچاوی شوشت و جلەکانی گۆڕی.
ھەنگاوی نا تا بڕواتە دەرەوە بەڵام وەستا چونکە کەمێک سەری گێژی خوارد.
ھەرچۆنێک بێ لە ژوورەکە ھاتە دەرەوە و دوبارە وەستا لە شوێنی خۆی.
ھەستی کرد کە پێویستە ھەر ئێستا بڕشێتەوە.
ڕای کردەوە ناو گەرماوەکە و ڕشایەوە.جێنی: ئااھ وابزانم پێویستە ئیتر شەوان پێش خەوتن چیتر ئایسکرێم نەخۆم.
چووە خوارەوە و سەیری مێزەکەی کرد کە پاکێتێکی سپی جوانی لەسەر بوو.
زەردەخەنەیەکی کرد و چوو پاکێتەکەی کردەوە پڕ بوو لە سێوی سەوز.
وە لە ناوەندەکەشی شوشەیەک خواردنەوەی ڤۆدکا بە تامی شلیک دانرابوو.
YOU ARE READING
تاوانبارێک || KTH & KJN ✔️
Fanfictionئـەو تـەنـھـا کـچـێـکی بـاش بـوو..تـاوەکـو ئـەو تـێـکـیـشـکـانـد.