چـاکـەیـەک

1.7K 360 189
                                    



تێھیۆنگ وەک ھەموو ڕۆژ لە ئۆفیسەکەی دانیشتبوو و کات درەنگی کردبوو.

سەیری پەنجەرەکەی ئەکرد کە چۆن دڵۆپەکانی باران تک تک پێیدا ئەھاتنە خوارەوە.

ئێستا کاتژمێر حەوتی ئێوارەیە.

بیری کردەوە کە ئەوەندە کارەی مابووەوە لە ئۆفیسی ماڵەوە تەواوی کات، بەڵام حەزی نەئەکرد بچێتەوە ماڵەوە.

سەری بۆ دواوە برد و لەسەر کورسییەکە پشوی پێدا.

ھەناسەیەکی قوڵی ھەڵمژی.

ھەستی کرد بە شێوەیەکی وا خراپ تێکەوتۆتە ناو بەڵاوە کە نازانێ چۆن چارەسەریشی کات.

نەیەتوانێ نیگا توڕە و ساردەکانی جێنی لەبەر چاوی خۆی لابەرێ.
ئەوە ئازاری ئەدا بەڵام نەیەویست دانی پێدابنێت.
وە لێی ڕائەکات تاکو دوبارە وێرانی نەکاتەوە چونکە خۆی تازە کەمێک دڵی ھێور بۆتەوە لەبارەی ئەو.

لەپڕ دەرگاکە بە توندی کرایەوە.

سەری سوڕاند تا بزانێ ئەوە کێیە بێ لە دەرگا دان و بەو شێوازە دێتە ژوورەوە.

جێنی: گیانەکەممم!

بە دەنگێکی بەرزەوە ووتی و بە بزەوە بەرەو ڕوی ئەچوو.

تێھیۆنگ خێرا سەری لەسەر کورسییەکە بەرز کردەوەو و بە توندی چاوی داخست و کردییەوە تا مێشکی خۆی کۆ بکاتەوە و بزانێ ئەوەی وا ئەیبینێ ڕاستە!؟

سکرتێرەکەی بە دوای جێنییەوە بە شڵەژاوی ھات و داوای لێبوردنی کرد کە نەیتوانیبو جێنی بوەستێنێ و تێھیۆنگ بە ھێما ئاماژەی چونە دەرەوی بۆ کرد.

جێنی بە فیزەوە چوو پێش تێھیۆنگ لەسەر مێزەکە دانیشت بەرامبەری، تەنھا چەند سانتیمێک لێی دوور بوو.
زۆر بە ئیسراحەت دانیشتبوو وەک ئەوەی ماڵی باوکی بێ.

تێھیۆنگ ھێشتا بە تێڕوانینێکی تێنەگەیشتنەوە سەیری جێنی ئەکرد.

جێنی: سکرتێرەکەتم ھیچ بە دڵ نییە وەک خۆت بێزارکەرە.

ووتی و ھەستایەوە لەسەر مێزەکە چوو بۆ لای پەنجەرەکە و بە ناڕاستەوخۆیی بە چاوەکانی پشکنینی لای پەنجەرەکەی ئەکرد بۆ ئامانجی ئەرکەکەی.

تێھیۆنگ: تۆ چی ئەکەی لێرە؟

جێنی: چیتە پیاو؟ ھەر ویستم سەردانێکت بکەم بۆ وا بێتامی؟

ووتی و لەسەر قەنەفەکە دانیشت بە خەندەوە.

تێھیۆنگ ویستی تە‌نھا پشتگوێی بخا و خەریکی کاری خۆی بێ.

تاوانبارێک || KTH & KJN ✔️Where stories live. Discover now