مــۆچـی

2.3K 448 175
                                    


[ Jennie's pov ]

لەناو کتێبخانە گەورەکەی کۆشکەکەدا ئەسوڕامەوە کە دوێنێ دۆزیمەوە.

ھەموو شوێنێکی ئەو کۆشکەم کۆڵیوەتەوە ئێستا و
ئەتوانم بچمە ھەر شوێنێکی ناو کۆشکەکە.

بەڵام نابێ بچمە دەرەوە و ھێشتا نە موبایل و نە کۆمپیوتەرێک و نە ئینتەرنێتم پێ دراوە  -_-

ھێندە لاشم گرنگ نییە خۆ من ئیتر شوێنێکم نییە بۆی بچم...

وەک بزانم کە مامم دوای ئەوەی منی ناردە دێگیو بۆ کۆلێژی ھونەر، خۆی و یونگی'ش چوون بۆ کالیفۆرنیا و بەھۆی ھەندێک کار پێویست ئەکات لەوێ بن و دیار نییە کەی ئەگەڕێنەوە.

تەنیا ھاوڕێیەکی کاتی قوتابخانەی دوا ناوەندی'شم ھەیە بەڵام ئەو ھەمیشە ئەخواتەوە، ھەرگیز باش نابێت کە لای ئەو بمێنمەوە.

واتە ئێستا بەتەنیا و بێ ماڵ و بێ کار و بێ پارەم لە سۆڵ!

جێنی: ئەی خوایە!!!

لە شوێنی خۆمەوە مەترێک ھەڵبەزیم لە ترسا کە لەناکاو گوێم لە دەنگی دووجار چەپڵە لێدان بوو و وایکرد لە بیر کردنەوەکانم دەربێم!

خێرا ئاوڕم دایەوە تا بزانم ئەوە کێ بوو لە دواوەم چەپڵەی لێدا!

"کیم جێنی"

کوڕێکی باڵا مامناوەند بوو قسەی کرد بە زەردەخەنەیەک لەسەر ڕوخساریییەوە.

جێنی: تۆ کێی؟ چ تەیرێکی موبارەکیت تۆش؟

"ئەبینم زمانت پیسە -_- ... ھەرچۆنێک بێ خاتوو کیم، من پارک جیمین'م، وە ھاتوومە تاکو ھەندێک کار جێ بە جێ بکەم بۆ جەنابت"

ئەو ووتی و سەری بۆ دانەواندم وەک ڕێزێک و منیش تەنیا بە تێنەگەیشتنەوە سەیرم ئەکرد.

جیمین: کەواتە خاتو کیم تۆ ئێستا لەگەڵ من دێیت بۆ شوێنێک، تکایە خۆت ئامادە بکە.

جێنی: ئەرێ بێ زەحمەت ئەکرێ ئەم گاڵتەجاڕییە بوەستێنی و وەک مرۆڤێکی ئاسایی قسەم لەگەڵ بکەی؟ وا قسە ئەکەی کە من شاژنی سەدەکانی ڕابردوو  و شتی وا بم -_-

جیمین: ئاا دە بۆ چەند لەمێژە قسەت نەئەکرد خۆشم دڵم شەقی بردبوو لەگەڵ ئەو بە فەرمی قسە کردنە ھھھە

ئەو بە قسەکەم دڵخۆش بوو و وەک ئەوەی بارێکی قوڕسم لەسەر شانەکانی لادابێت کە ووتم بە فەرمی قسە نەکات لەگەڵم.

پێکەنیم بە ھەڵسوکەوتە کیوتەکەی.

ئەو ھیچی لە تێھیۆنگ ناچێت.

تاوانبارێک || KTH & KJN ✔️Where stories live. Discover now