ئـەڵـقـەی کـاغــەزیـی

2.2K 375 112
                                    


[ Jennie's pov ]

تیشکە زێڕینەکانی خۆر بەر ڕوخسارم ئەکەوتن.

بۆنی گەڵا تەڕەکان و ھەوا نەرمەکەی پایز بەرم ئەکەوت.

دوبارە پاڵکەوتوم لەناو باوەشی ئەو لە نزیک ملیەوە، لێوەکانم بەدەم پێستە نەرمەکەیەوە زەردەخەنەیان ئەکرد کاتێک ئەو لە خەوێکی قووڵ بوو.

بە دەستم توند چەرچەفەکەم گرت کە قسەکەی دوێنی شەویم بیر کەوتەوە.

ئەو پێمی ووت "خۆشمئەوێی"!

تەنھا بەو ووشەیە ئەو منی گەیاندە ئاسمان و ھەورەکان.

لەگەڵ ئەوەی کە شۆک ببوم و وەک پەیکەرێک لەوێ وەستابووم کە ئەو قسەیەی کرد.
بەڵام ھێشتا زۆر زۆر دڵخۆش بووم بە شێوەیەک کە گشت ئازار و غیرەکەم لەبیر کرد.

سەرقاڵی ژماردنی پەپولەکانی ناو سکم بووم لە دڵخۆشیا..

ھەرچۆنێک بێ ئەو چاوەڕێی وەڵامی لە من نەئەکرد.

لام سەیر بوو، بۆچی نەوەستا و چاوەڕێی وەڵامی لێم نەکرد!؟
لە جیاتی وەڵام یەکسەر نێوچاوانمانی ماچ کرد و بردمیەوە ماڵەوە.
بە ھێمنی و بێدەنگی.

جلەکانمی لەبەر کردەوەو جلێکی نەرمی خەوتنی کردە بەرم.
قژەکانمی زۆر بە نەرم و نیانی داھێنا.
دەستلێدانەکانی زۆر نەرمن و بە وریایە لەگەڵم.

وە بە دەستەکانی خۆی چایەکی سەوزی بۆ دروست کردم و پێمی دا تا مێشکم ئارام بێتەوە.
وە زەردەخەنە نەرمەکەی بۆ ئەکردم.

ئەو زەردەخەنەیەی ئەو...
ئەو زەردەخەنەیەی پارێزگاری منە لە ھەموو کۆسپ و ناخۆشییەکی ژیان.

جێنی: تێھیۆنگ ؟

لوتم لە ملی ئەخشاند و بانگم ئەکرد تا بەخەبەر بێت.

تێھیۆنگ: جێنی ختوکەم دێت وامەکە.

بە دەنگە خەواڵووە گڕەکەی پێمی ووت، کە دوبارە وایئەکرد دڵم بە لەرز بێت.

جێنی: کارت ھەیە خۆشەویستم، دەی ھەستە.

تێھیۆنگ: ھممم..

جێنی: ھەرگیز تامی قاوەی فەڕەنسیت کردووە؟

تێھیۆنگ: نەخێر تامم نەکردووە بەڵام گەر بتەوێ ھەموو پاریست بۆ ئەھێنم.

بە مینگە منیگەوە بە دەنگە خەواڵووەکەی ووتی.

منیش پێکەنیم بە قسەکەی.

تاوانبارێک || KTH & KJN ✔️जहाँ कहानियाँ रहती हैं। अभी खोजें