جێنی: چــی!؟ گاڵتەم لەگەڵ ئەکەن وانییە!؟جێنی بە بڕواپێنەکردنەوە لە سەرۆکەکەی پرسی و ھیوای ئەخواست کە قسەکەیان بە گاڵتە بێت.
جی دی: نەخێر، بۆ ئێمە گاڵتە و سوعبەتمان ھەیە؟
جێنی ھێشتا بڕوای بەوە نەئەکرد کە بیستی و لەپڕ ئاوڕی بۆ دەرگای ئۆفیسەکە دایەوە کە بە توندی کرایەوەو تێھیۆنگ بە توڕەیی ھاتە ژوورەوە بەرەو ڕوی سەرۆکەکەی و ھاواری بەسەردا کرد.
تێھیۆنگ: من بە تایبەتی پێتم نەووت کە جارێ ئەو بابەتە بە جێنی مەڵێ تاکو من دێم!؟؟ من ئەبوایە ئەمەی پێ بڵێم نەک تۆ!
ئاوڕی بۆ جێنی دایەوەو بینی کە چەندێک ڕوخساری تێکچوو و دەستەکانی ئەلەرزان.
خێرا چووە لای و گرتی.
تێھیۆنگ: جێنی سەیری من بکە!
چەناگەی جێنی بڵند کرد و چاوە شوشەییە فرمێسکاوییەکانی بینی.
تێھیۆنگ: نا جێنی تکات لێ ئەکەم مەگری خۆشەویستم...سەیرکە بڕواکە بابەتەکە ھەمووی لەسەر کات وەستاوە، وە ئەمە تەنھا شانۆیەکە یان بڵێین یارییەکە کە ئەبێ بیکەین تاکو ئەرکە نوێیەکەمانی بە باشی پێ جێ بە جێ بکەین.
بە دەستەکانی ڕوومەتی جێنی گرتبوو و ئەیەویست بابەتەکەی بۆ ڕوون بکاتەوە.
جێنیش بە نەرمی سەری لەقاند تا دڵنیای کاتەوە کە تێگەیشت لە بابەتەکە و سەری لەناو باوەشی ئەودا نوقم کرد تا ئارام بێتەوە.
جێنی: بەجێمدێڵی؟
تێھیۆنگ: ئەی خوایە..جێنی ئەمە مەحاڵە جێھێشتنی چی!
سەیری ناو چاوەکانی کرد، فرمێسکەکانی بۆ سڕی و بەردەوامی بە قسەکانیدا.
تێھیۆنگ: سەیرکە و بە جوانی گوێم بۆ بگرە، ئەمە تەنھا ڕێککەوتنێکە لە نێوان کۆمپانیاکانمان، کۆمپانیاکەی باوکی ئەو کچە وا خەریکە ئەڕوخێ، بۆیە پێویستی بە ھاوبەشە...لەبەر ئەوە من یارمەتی ئەدەم بەو مەرجەی کە ھاوسەرگیری لەگەڵ کچەکەی بکەم!
جێنی دوبارە ھەنسکی کرد و تێھیۆنگ ماچی ڕوومەتەکانی کرد.
تێھیۆنگ: بەڵام بێگومان خۆ من بەڕاستی ھاوسەرگیری لەگەڵ ناکەم، ئەم ھاوسەرگیریە تەنھا بەھانەیە بۆئەوەی زیاتر لەو پیاوە نزیک ببینەوە و ھەموو زانیارییەکی لەسەر بەدەست بێنین، وە دواتر ئەو سی دی و فلاشەی لێ ئەدزین کە ھەندێک لە ڤیدیۆ و شتە تایبەتییەکانی ڕێکخراوەکەمانی تێدایە لەبارەی ئەرکەکەی سویسرا، دوای ئەوە کۆتایی پێ ئەھێنین.
YOU ARE READING
تاوانبارێک || KTH & KJN ✔️
Fanfictionئـەو تـەنـھـا کـچـێـکی بـاش بـوو..تـاوەکـو ئـەو تـێـکـیـشـکـانـد.