سوپڕایز: شەیتانێک لەدایکبوو

1.8K 369 132
                                    



نۆ مانگی ڕێک تێپەڕی بەسەر ئەو ڕوداوە تراژیدییەی کە ڕویدا.

ھەرچۆنێک بێ، جێنی لەو کاتەوە ئیتر دیار نەما و بەبەرچاو نەکەوتەوە.

تێھیۆنگیش نەبەدوایدا چوو و نەبەدوایدا گەڕا دوای ئەوەی بەڵێنی پێدا کە چیتر بەلایدا نەیەتەوە.

بەردەوام بوو لە ژیانە بێ مانا و خەمۆکییەکەی و دەستی کردەوە بە ئەرک جێ بە جێ کردن و کوشتن وەک پێشوتر.

ئێستا ئەو کوڕێکی 25 ساڵانی بیلیۆنێرە.

ئایا ئەیەویست ھیچ جێنی ببینێت؟
نەخێر.

چونکە جێنی خاڵی لاوازییەتی و بێ ھێز و داماوی ئەکات..

ڕابردووی کرد بە وانەیەک بۆخۆی کە جارێکیتر بەھیچ شێوەیەک کەسێک نەکاتە قوربانی خۆی و ھەرگیزیش خۆشەویستی نەکاتەوە...

وەک خۆی ووتی ئەو کچە ئەبێتە ھۆکاری مردم...

ئێستا ئەو لە ناخەوە مردووە، بێ دڵ، بێ ھەست، بێ ویژدان و بێ دڵسۆزی ماوەتەوە، تەنھا جەستەکەی ئەژی.

مەگەر ئەوە لە مردنی ڕاستی خراپتر نییە..؟

ئێستا لەگەڵ جیمین خەریکی جێ بە جێ کردنی ئەرکێکن.

گوللەیەکی نا بە پیاوەکەوە.

تێھیۆنگ: بە نەفرەت بی جیمین خێراکە فایلەکان بدۆزەوە!

بە جیمینی ووت، کاتێک کە جیمین خەریکی شێواندنی ماڵی ئەو پیاوە بوون کە تێھیۆنگ کوشتی، بۆ دۆزینەوەی ھەندێ فایلی گرنگ...

ئەو پیاوەی کە کوشتیان قۆڵ بڕێک بوو کە ھەندێ فایلی گرنگی لەسەر ئەوان کۆ کردبۆوە و ھەڕەشەی لێیان ئەکرد پێی، بۆیە تێھیۆنگ کوشتی.

جیمین: ھاھـ لە کۆتاییدا دۆزیمەوە، دەی با بڕۆین ڤی.

ئەوەی مەبەستیان بوو لە ماڵەکە دۆزیانەوەو ھاتنە دەرەوە.
چون بۆ ناو ئۆتۆمبێلەکە و جیمین بە خێرایی لێی ئەخوڕی.

لەپڕ لە شوێنێکی چۆڵ، ئۆتۆمبێلەکەیان بەر دیوارێک کەوت بەھۆی پێکدادانی ئۆتۆمبێلێکیتر کە لە دوایانەوە بوو.
کە بووە ھۆی ئەوەی ھەردووکیان سەریان بریندار بێت و لە ھۆش خۆیان بچن.

دوو پیاو بە ماسکەوە ھاتنە خوارەوە و تێھیۆنگ و جیمینیان دەرکرد لەناو ئۆتۆمبێلەکە و لەگەڵ خۆیان بردیانن.




بە بۆڵەوە ھێواش ھێواش چاوەکانیان کردەوە.

تێھیۆنگ: ئەو چاوە نەفرەتیانەت بکەوە جیمین !

تاوانبارێک || KTH & KJN ✔️Where stories live. Discover now