تــابــلــۆ

2.1K 377 120
                                    



When you run, who you run to?
Where do you go to hide...?
کە ڕائەکەی بۆ لای کێ ڕائەکەی؟
لە کوێ خۆت ئەشاریتەوە ؟...

When he ain't giving you enough to get you through the night
کاتێک ئەو ھێندەت پێ نابەخشێ تاکو لەو شتانە تێپەڕی کە شەو ڕوودەدەن...

Won't be caught up in the middle of your highs and your lows
لەو نێوانەدا نامێنمەوە، لە خۆشی و ناخۆشییەکانت..

Baby, 'long as you're not with me...you'll always be alone
ئازیزم، مادام لەگەڵ من نیت...ھەمیشە تەنھا ئەبیت...

~~~~~~
( ئەو گۆرانییەی سێلینام ئێدت کردووە بەژێرنوسەوە، ڤیدیۆکەی سەرەوە لەبیر نەکەن سەیرکەن )
~~~~~~~

[ Jimin's pov ]

دووبارە بە دزیەوە لە دواوە سەیری تێھیۆنگ ئەکەم کە ئەو گۆرانییە ئەڵێتەوە لەسەر پیانۆکەی جێنی...

بە فرمێسک و دەنگێکی پچڕ پچڕەوە ووشەکان ئەڵێتەوە.

ھەرگیز پێشتر ئاوام نەبینیبوو...

ھەرگیز کەس بەخەیاڵیا نەئەھات کە ڕۆژێک کیم تێھیۆنگ بەو شێوەیە ڕوخاو دەربکەوێ و فرمێسک بڕێژێ...

ھەرگیز کەسێکتان دیوە ھێواش ھێواش بتوێتەوە؟

وەک مۆم کە چۆن ئەتوێتەوەو ئاگرەکە تا کۆتایی دێت و دائەمرکێتەوە..
ڕێک ئاوا بەسەر تێھیۆنگ داھات لەماوەی ئەو دوو ساڵە.

بەڵام ئاگرەکەی ئەو دانەمرکایەوە!
بەڵکو بە ھەموو شوێنێکا بڵاو بوەوەو توڕەییەکی بەھێزی دروست کرد بەرامبەر ھەموو شتێک!
وە تا ئەھات بەھێزتر و بێ بەزەییتر ئەبوو.

لەوەتەی جێنی بەجێیھێشت، ھەموو شتێک لای ئەو بێ بەھا بوو.
بەر لەوەی جێنی بێتە ناو ژیانی، ئەو کەسێکی سارد بوو، بێ ھەست و بێ زەردەخەنە و بێ فرمێسک بوو.
بێ دڵ و بێ ژییان.

کە جێنی ھاتە ژیانی، ئەو بوو بە کەسێکیتر.
بە خەندە، گرنگیپێدەر، تامەزرۆ بوو بۆ زیاتر ژیان، تەنھا بۆ ئەو و لەگەڵ ئەو...
چاوەکانی وەک ئەستێرە گەشاوە بوون لەگەڵی.

وە‌ دوای ئەوەی جێنی لە ژیانی ڕۆیشت، ئەو تێکشکا.
بۆنی فرمێسک و خەم و پەژارەی گرتبوو.
چاوەکانی قوڕس ببون لەگەڵ ھیوا ڕووخاوەکانی و ھەستە بێ کەڵکەکانی.

بیرم دێت ئەو ڕۆژەی کە زانی جێنی بەجێیھێشتووە.
پەیوەندی پێوە کردم تا بەدوایدا بگەڕێم لەگەڵ پیاوەکان.

وەک شێتێکی لێھاتبوو.
کۆشکەکەی تەواو شێوا بوو.

وەک شێت سەری خۆی ئەکێشا بە دیوارەکەیا تاکو خوێنی لێھات.

تاوانبارێک || KTH & KJN ✔️Where stories live. Discover now