خـۆشـەویـسـتـیـت لـێـرەیـە
لـەنـاو ئـەو بـریـنـانـەی سـەر مـەچـەکـم..خـۆشـەویـسـتـیـت لـێـرەیـە
لـەو شـوێـن ڕوشـانـانـەی نـیـنـۆکـەکـانــت لـەسـەر پـشـتـم...
جێنی پەنجەکانی لەناو یەکنا و ئەو بێدەنگییە سەیرەی شکاند کە لە بەیانییەوە تێیدا بوون.ئەرکەکەی سویسرا بە باشی تەواو کرا بەڵام نەک بە پێرفێکتی.
ھەندێک پشکنین و شت کرا بۆ ڕێکخراوەکەی جی دی، لەگەڵ ئەوەی حکومەتیش ئاگاداری زۆربەی چالاکییەکانیان بوو.
تێھیۆنگ خەریک ئەبوو توڕە ببێت چونکە دەمێکی زۆرە دایانیشاندون و ھیچ ناڵێن!
نازانن بۆچی دیسان ئەوانیان کۆ کردۆتەوە بۆ کۆبونەوە.
ڕۆزێ دانیشتنبوو و مۆڕەی لە جیمین ئەکرد، جیمینیش ھەوڵی ئەدا لەسەر کورسییەکەی خۆی خەوی لێ بکەوێ.
جاکسنیش لەبەر خۆیەوە دەستی کرد بە بۆڵاندن.
جاکسن: ئەوانە لە چ دۆزەخێکن!؟
ڕۆزێ: وابزانم ئەوە ناھەقییە کە ئێمەیان ھێناوەتە بەرامبەر ئەم دوانەوە.
جیمین: وابزانم تۆش ناھەقییت کرد کە نەتتوانی ئامێری ئاگادارکردنەوەکانی بانکەکە بشکێنی!
ڕۆزێ: وابزانم گەر تۆ ھێندە ئازا بایت خۆت ئەھاتی لە جیاتم بیانشکێنی!
جێنی: ھەردوکتان دەمتان داخەن بەسە بێزار بوم لێتان!
جیمین و ڕۆزێ ھەردووکیان زمانێکیان لەیەکتر دەرکرد و وسکوت بوون.
تاکو جی دی ھاتە ژوورەوە.
بە خێرایی لەسەر کورسییەکە دانیشت و دەستی بە قسە کرد.
جی دی: لەوانەیە ئەوان ھەموو شتێک نەزانن بەڵام پێشبینی و گومانمان لێ ئەکەن، چونکە ئێمە تاکە کەسین لە کۆریا کە ئەتوانین ئەم نەفرەتییە بکەین، وە ئەگەر ئەوان زۆر ڕۆشتن لەگەڵ پشکنینەکان، ئەوا ئەتوانن ئێوەش بدۆزنەوە.
YOU ARE READING
تاوانبارێک || KTH & KJN ✔️
Fanfictionئـەو تـەنـھـا کـچـێـکی بـاش بـوو..تـاوەکـو ئـەو تـێـکـیـشـکـانـد.