جێنی لەبەردەم تێھیۆنگ دانیشتبوو و قسەی لەگەڵ سەرۆکەکەی ئەکرد لەبارەی پلانەکە بۆ ئەم نەفرەتییانەی دانیمارک.جی دی: ئەوان ڕازی بوون بەمە.
جێنی سەیرێکی تێھیۆنگی کرد کە چاوەکانی تەسک کردبۆوەو سەیری جێنی ئەکردەوە.
جێنی: باشە بەڵام چۆن بتوانم متمانەیان پێ بکەم!؟ ئەوان جارێک فێڵیان لێ کردم!
جی دی ھەناسەیەکی بە بێزارییەوە ھەڵکێشا و ھێشتا دوودڵ بوو بەوەی ڕازی ببوو بە پلانەکەی جێنی و تێھیۆنگ.
جی دی: من جارێ 12 کاتژمێرم بۆ داناون..
ڕاستییەکە ئەوە بوو، کە کەس ھەستی بە ناخی جێنی نەئەکرد!
کەس ھەستی پێ نەئەکرد ئەو چەندێک ویژدانی ناڕەحەت بوو!
ھەمووان پەستانیان خستبوە سەری تاکو دەستبەرداری ئەم کارە بێت و بترسێت..
جگە لە تێھیۆنگ..
تێھیۆنگ ڕێگایەکیتری پێ نیشاندا تاکو ھەست بە باشتر بوون بکات.
وە گەڕا بۆ چارەسەرێک بۆی تاکو دڵی ھەست بە ئاسوودەیی بکاتەوە.
وە بەڕاستی گرنگی بە ھەستەکانی ئەو ئەدا.
لە کۆتایدا ئەوان وەک بۆنی و کلاید وان بۆ یەکتر..
جێنی پەیوەندییەکەی داخستەوەو مۆبایلەکەی فڕێدا سەر قەنەفەکە.
جێنی: کەواتە 12 کاتژمێریترمان ھەیە تاکو بڕیار بدەین ھەنگاوی داھاتوومان چی ئەبێ.
ووتی و چوو بۆ لای بەفرگرەکە.
جێنی: تێھیۆنگ تۆ بەڕاستی پێویست ناکات ھەموو کاتەکە لێرە بمێنیتەوە، من خۆم ئاگام لە خۆم ئەبێت.
تێھیۆنگ ھیچ گرنگی بە قسەکەی ئەو نەدا.
جێنیش چاوەکانی لێی سوڕاند و پاکەتی شەربەتەکەی کردەوە لە گڵاسەکەی کرد و لەسەر کورسیەکەی بەرامبەر تێھیۆنگ دانیشت.
تێھیۆنگ: چاوەکانت لێم مەسوڕێنە.
بە مۆڕەوە پێی ووت.
جێنیش بۆ ساتێک بە بێدەنگی دانیشت.
جێنی: لیسا خەمی تۆیەتی.
تێھیۆنگ بە بێزارییەوە ئاوڕی لە جێنی دایەوە.
تێھیۆنگ: ھێندە نابێ کە وەڵامی پەیوەندییەکەیم دایەوەو پێم ووت کە باشم!
YOU ARE READING
تاوانبارێک || KTH & KJN ✔️
Fanfictionئـەو تـەنـھـا کـچـێـکی بـاش بـوو..تـاوەکـو ئـەو تـێـکـیـشـکـانـد.