دڵـپـیـســی

1.9K 337 130
                                    


لـەگـەڵ ئـەوەی کـە پـێـسـتـم بـە پـێـسـتـتـەوە نـوسـاوە..
ھـێـشـتـا زیـاتـر و زیـاتـرم ئـەوێ لـە دەسـتـلـێـدانـە ھـەنـگـویـنـیـیـە شـیـریـنـەکـەت..

ھـێـشـتـا زیـاتـر و زیـاتـرم ئـەوێ لـە دەسـتـلـێـدانـە ھـەنـگـویـنـیـیـە شـیـریـنـەکـەت

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.







جێنی: تۆ چ کێشەیەکی نەفرەتیت ھەیە!؟؟

جێنی ھاواری کرد و لە ژوورەوە وەستابوو لە دەرگاکەی ئەدا تا تێھیۆنگ لێی بکاتەوە.

جێنی: تێھیۆنگ ئەو دەرگا نەفرەتییە بکەرەوەو لەگەڵ منا پێدا مەچۆ!

دوبارە ھاواری کردەوە و تێھیۆنگ لە دەرەوی ژوورەکە لای دەرگاکە دانیشتبوو بە ساردی و ھیچی نەئەووت.

ھیچ چارەیەکیتری نەبوو.
نەیەتوانی ڕێگای پێبدات بچێتە لای پیاوێکتر دانیشێ و ئەویش ئاوا دانیشێ سەیری بکات.

جێنی: تێھیۆنگ، گیانەکەم ئێمە ئەرکمان ھەیە و پێویستە بە جێی بگەیەنین، تکایە ئەو دەرگایەم لێ بکەوە.

بەڵێ ئەمڕۆ ئەو ڕۆژەیە کە جێنی چاوپێکەوتنی لەگەڵ بانگ چان ھەیە.

چاوپێکەوتنێکی ھاوڕێیانە.

ئەوکاتەی جێنی لە باڕەکە کاری ئەکرد نزیکەی ساڵێک لەمەوبەر، بانگ چان زۆربەی ڕۆژەکان ئەھات بۆ ئەم باڕە و چەندینجار جێنی ڕزگار ئەکرد لەدەست ئەو پیاوخراپانەی لە باڕەکە ئەیانەویست گێچەڵ بە جێنی ببەن و لێی نزیک بنەوە.

بەم شێوەیە بون بە ھاوڕێ و نزیک بونەوە لەیەک.

ڕۆزێ ئەیووت کە بانگ چان جێنی خۆشویست، بەڵام جێنی تەنھا بیری دێتەوە کە لە ھاوڕێیەتی زیاتر ھیچ شتێکیتر لە نێوانیاندا نەبووە.

وە ھیچ چاوی پێی نەکەوتەوە لەو کاتەوەی کە دەستی کرد بە مەشق کردن بۆ بوون بە ئەندامی ڕێکخراوەکە.

لەگەڵ ئەوەی کە بانگ چان دواتر چەند جار پەیوەندی پێوە کرد، بەڵام جی دی بە جێنی ووتبوو کە ئیتر نابێ ھاوڕێیەتی بکات چونکە یەکێکە لە پشکنەرەکان.

تاوانبارێک || KTH & KJN ✔️Where stories live. Discover now