ئـایـسـکـرێـم

2.4K 492 179
                                    

[ Jennie's pov ]

ئەوە بوو بە ھەفتەیەک، من لەو ژورە دانراوم.

ژورێکی خۆشە لەو کۆشکە گەورەیە، بەڵام بۆ من زیندان بوو..

لەو ڕۆژەوەی ئەو منی ھێنا ئێرە و لەو ژورەی داناوم ھەست بە ھیچ ناکەم..
بە درێژایی ئەو ھەفتەیە شتێکم بە باشی نەخواردووە.

دوێنێ دووجار بورامەوە.

من زۆر لاواز و بێ ھێز بوومە!

ھەموو کات سەرم ئەسوڕێ لە بێتاقەتیا..
بەر چاوەکانیشم زۆربەی کات تەڵخە.

لەوانەیە نەخۆش کەوتبم لەبەر کەمی خواردنم و بێ ڤیتامینی...

ھەرچیەک بێ..لە کۆتاییدا خۆ من ھەر ئەمەوێ بمرم.

من تەواوی کاتەکە لەو ژوورەم.

ئەگەر لەسەر جێگاکەش نەبم، لە نزیک پەنجەرەکەوە دائەنیشم و سەیری ئەو باخچە گەورەیە ئەکەم لەگەڵ ئەو مەلەوانگە گەورەی ناوی.

تاکە کەس کە لەماوەی ئەو ھەفتەیە لەو کۆشکە بینیبێتم خزمەتکارەکەیە.
کە ھەموو ڕۆژ خواردنم بۆ ئەھێنێت و بۆ ماوەی کاتژمێرێک پەنجەرەکە ئەکاتەوە تا ھەوای ژوورەکە پاک بێتەوە و دواتر دایئەخاتەوە.

من ناتوانم بیکەمەوە چونکە پاسەوان لە گەراجەکە ھەن و وا ئەزانن ڕائەکەم بۆیە دایەخەنەوە...

وەک ھەموو ڕۆژ لەسەر ئەرزەکە دانیشتبووم و لە پەنجەرەکەوە سەیری ئاسمانە باراناوییەکەم ئەکرد.

تا گوێم لە دەنگی کردنەوەی دەرگاکە بوو وەک ھەموو ڕۆژ، چاوەڕێ بووم کە خزمەتکارەکە بێتە ژوورەوە.

من ڕقم لێرەیە، من بەند کراوم لێرە!
تەنانەت نەشمئەتوانی بیر لە ڕاکردن بکەمەوە چیتر!
من ماندوو بووم، بێزار و بێ ھێز بووم ئیتر...

دوای کەمێک ھاتە ژوورەوە، پێموانەبوو ئەو بێتە لام دوای ئەوەی کۆتا جار بینیم ھەفتەی ڕابردوو کە منی لەو ژوورە دانا.

سەرم بەرز کردەوە تا بیبینم...

ھەمان ڕوخسارە سارد و بێ ئاماژەکەی...کە چیتر لێی نەدەترسام....

بەڕاستی ھیچ ھێزی قسە کردن و بێنەو بەردەم لەگەڵی نەبوو تا لێمگەڕێت و وازم لێ بێنێت بڕۆم.

ھەموو ئەوەی ئەمەویست تەنھا خۆی وازملێبێنێ و بڕوات!

~~~~~
[ Taehyung's pov ]

تاوانبارێک || KTH & KJN ✔️Where stories live. Discover now