[ Jennie's pov ]چاوەکانم کردەوە..
لە ژوورێکی گەورە و پاک بەخەبەرھاتم.
یەکسەر ڕووداوەکەی یونگی ھاتەوە بیرم.
دڵم ئێشێت.ھەست ئەکەم ڕۆحم لە جەستەم دەرچووە.
ئەبوایە منیش لەگەڵ ئەو بمردمایە.
چۆن بژیم لە کاتێک ئەو بە ھۆی منەوە مرد؟تێھیۆنگ: جێنی'م...
لەگەڵ بیستنی دەنگی ئەو، بە توڕەییەوە ئاوڕم لێی دایەوە.
[ End Jennie's pov ]
~~~~~~~
تێھیۆنگ ھەستی بە ڕقە چڕەکەی جێنی کرد لە چاوەکانییەوە.
ھەستی کرد کە ئەمجارە زۆر ڕۆشت و نەئەبوایە یونگی کوشتبا.بەڵام ئەمە ھەمووی بەھۆی دڵپیسییەکەی بوو و نەیتوانی خۆی بگرێ لەوەی ئازاری جێنی نەدا بە سزا دانێکی لەو شێوەیە.
بەڵام کە کردی، بە تەواوی باوەڕیەوە کردی، چونکە پێیوابوو یونگی جێنی لێ دوورخستەوەو درۆی لەگەڵ کرد کاتێک لەبارەی جێنی لێی پرسیبوو
بۆیە ئەبوایە تۆڵەی لێ بکاتەوە.لەگەڵ ئەوەی ئەو حاڵەی جێنی تێیدا بوو ئازاری دڵی ئەویشی ئەدا...
بەڵام ھەموو ئەوەی کە ئەیویست ئەوەبوو جێنی لای بمێنێتەوە.جێنی: تۆ ھێشتا چاو و ڕوی ئەوەت ھەیە کە بێیت لە بەرامبەرم بوەستی؟؟ من لە چ دۆزەخێکم؟؟ بۆچی منیشت نەکوشت!؟ من نامەوێ شێوەی دڕندەی وەک تۆ ببینم!
لەگەڵ ھەر ووشەیەکی وەک ئەوە بوو چەقۆ بکات بەناو دڵیدا.
تێھیۆنگ: تۆ ناچیت بۆ ھیچ شوێنێک، باشترە بۆخۆت قبوڵی بکەیت ئیتر و چیتر ئازارم مەدە بە دوورکەوتنەوەت.
بە ساردییەوە ووتی.
چووە دەرەوە لە ژوورەکە و چوو بۆ باخچەکە لەگەڵ پاسەوانەکان وەستابوو و قسەی ئەکرد تاکوو ئاگایان لە جێنی بێت و ڕانەکات.
ھەر بیست مەترێک لە دووری ژوورەکەی جێنی'یەوە وەستابوو.
تاکو لەپڕ دەنگی شکانی شوشەی پەنجەرەکە ھات و کورسییەک لێی کەوتە خوارەوە.
جێنی بەدیار کەوت و ھاتە سەر لێواری پەنجەرەکە وەستا.
تێھیۆنگ دڵی خەریک بوو ووشک بێ لە ترسا و قاچەکانی دەستیان کرد بە لەرزین.
نەخێر جێنی، نەخێر شتی وا نەکەیت...!
جێنی: ئەزانی چی كیم تێھیۆنگ ؟ تۆ ناتوانی کۆنتڕۆڵی ژیانی من بکەی! ھەموو ئەو کاتانەشی کە من لە قسەت دەرنەچووم لەبەر ئەوە بوو کە خۆم وام ئەویست! ئەوکات وامئەزانی کە تۆ شایەنی گرنگی و خۆشەویستی منی، بەڵام بۆم دەرکەوت کە تۆ تەنھا ئامێرێکی کوشتنی! تۆ ئێستا ھیچ بیرۆکەیەکت نییە کە من چەندە دڵخۆشم بەوەی ئیتر لە دەست تۆ و دراماکانت ڕزگارم ئەبێت.
جێنی بە ھاوارەوە لەسەر لێواری پەنجەرەکەوە ووتی.
دڵی تێھیۆنگ بوو بە ملیۆن پارچەوە.
چاوەکانی پڕ بوون و زانی کە ئێستا لەبەر چاوی ھەموو ئەوانەی لەوێن دەسەکا بە گریان.جێنی تاکە کەسە کە ئەو بۆی بگریەت، چونکە.....
جێنی خۆی لە پەنجەرەکەوە فڕێدا خوارەوە.
جەستە بچوکەکەی بەر ئەو ئەرزە ڕەقە کەوت.تێھیۆنگ: جــێــنــی !!!
ھێندە بە توندی ھاواری کرد کە ھەرچی چۆلەکە و باڵندەی ئەو ناوە ھەبوون لە ترسا فڕین.
پاسەوانەکان و خزمەتکارەکانی لەوێ وەستابوون، ھەمووی لە شوێنی خۆیانەوە شۆک ببون و موچڕک بە لاشەیاندا ئەھات کە ئەیانبینی چۆن تێھیۆنگ ڕائەکات بۆ جێنی و لەگەڵ ڕاکردنەکە ھەر ئەکەوێتە سەر ئەرزەکە و بە خشین لە ئەرزەکەیا ئەڕۆشت تا گەیشتە لای.
تا گەیشتە لای وەک ئەوە بوو ملیۆن ساڵ بێ ئەو ڕێگایە ببڕێ و ھەر پێی نەگات.
نابێ بمرێت!
جێنی ھۆکاری ھەناسەدانی ئەوە.جێنی ھەموو شتێک و ھەموو کەسی ئەوە.
ئەو جێنییە، تێھیۆنگ چۆن بێ ئەو ئەتوانێ؟سەری جێنی کەمێک بەرز کردەوە و خوێنی بینی لەسەریەوە ئەھات.
بە خراپی ئەگریا و باوەشی بە جەستە سارد و بچوکەکەی جێنی کردبوو.تێھیۆنگ: بۆچی جێنی بۆچییی!؟؟ بۆ وات کرد خۆشەویستم ؟ تکایە دیسان بەجێمەھێڵە جێنیااا من ناتوانم بێ تۆ...بمبورە توخوا بمبورە ھەرچیت ئەوێ لەمەودوا ئەوە ئەکەم بەس ھەستەوە تکایە
دەی تکایە خەندەیەکم بۆ بکە ھا خۆشەویستم ؟ جێنی دەی چاوەکانت بکەوە....جــێــنــی !ھێندە بە توندی ھاواری ناوی ئەوی ئەکرد تاکو ھەستی کرد خوێن لە دەمی ھاتە دەرەوە.
بێگومان لەگەڵ ھاوارکردن ئازار بەر قوڕگی کەوت.
پاسەوانەکان سەریان نزم کرد وەک ڕێزێک، تا سەرۆکە بێ دڵ و ساردەکەیان بەو شێوەیە نەبینن کە وا بۆ ئەو کچە خەریکە تێکئەشکێ.
ئاخر ئەوان نەیانئەزانی کە ئەو دووە چەندێک خۆشەویستیەکی بێ پایانیان ھەبوو بۆ یەکتری...
بەڵام بەداخەوە، مەرج نییە ھەموو شتێک لە کۆتاییدا بەرەو دەرئەنجامێکی باش بڕوات.
ھەندێجار ئەکرێ بەرەو خراپترین بڕوات.
وە ھەندێ جاریش... ئەبێ تێبگەین کە...خــۆشــویــســتــن بـە تـەنـھـا ھــەمــوو شــتــێــک نــیــیـە.
DU LIEST GERADE
تاوانبارێک || KTH & KJN ✔️
Fanfictionئـەو تـەنـھـا کـچـێـکی بـاش بـوو..تـاوەکـو ئـەو تـێـکـیـشـکـانـد.