ئـێـڵـیـڤـەیـتـەر

2.4K 463 105
                                    


[ Taehyung's pov ]

دوای ئەوەی بەو کچەم ووت کە دەمی دابخات، بە مۆڕەیەکەوە سەیرێکی کردم و یەکسەر لە شوێنی خۆی ھەستایەوە و ڕۆشت لەوێ.
دڵنیام کە ترسا لێم، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا چاوەکانی وەک ئاگر ھێرشیان کرد بۆم.

ڕاستییەکەی...گۆرانی ووتنەکەیم بە دڵ بوو، کەشێکی زۆر ھێمنانە بوو دیمەنی ئەو بەدەم دەریاوە و بە گیتارەکەی دەستییەوە.
قژێکی درێژ..ڕوخسارە بچووک و گوپە خڕەکانی، لێوە ئەستورەکانی چۆن ئەجوڵان لەگەڵ ووتنەوەی گۆرانیەکە..پەنجە بچوکەکانی چۆن لەگەڵ داوەکانی گیتارەکە ئەجوڵان...ووشەکان بە نەرمی لە دەمیا دەرئەچون وەک ئەوەی ھیچ نەڵێت...

بەڵام کە منی بینی و ترسا لێم بە جۆرێک ھاتە پێش چاوم.

چاوەکانی...ھەرگیز جۆرێکی وام نەبینیوە لە ژیانم..

ھەر زوو لە قسەکەم پەشیمان بوومەوە کە پێمووت...

بەنیاز بووم پێی بڵێم کێشە نییە ئەتوانی لە ژەنینی گیتارەکەت بەردەوام بیت، بەڵام ئەو بێ کات بەفیڕۆ دان زوو ھەستا و ڕۆشت..

ھەرچۆنێک بێ... من پێویستە ئێستا بڕۆم شتێک بخۆم و دواتر ئەرکەکە جێ بە جێ بکەم.

سەرکەوتمە ناو ئۆتۆمبێلەکەم و بەرەو باڵەخانەکە بەڕێکەوتم کە ئەرکەکەی تێدا ئەکرا
ئامانجی ئەرکی ئەمجارەمان کوشتنی 'لی جیسونگ'ە

~~~~~~

[ no one's pov ]

تێھیۆنگ گەشتە باڵەخانەکە و چووە ژوورەوە
باڵەخانەکە شوێنی نیشتەجێ بوونە واتە ئە‌پارتمانە‌.
شوێنەکە قەرەباڵخ نییە و خەڵکی زۆری لێ نییە تا ببنە بەربەست بۆ ئەرکەکەی.

بە ھێواشی ئەڕۆشت بەناو ڕاڕاوەکان، تاکو بێ پێزانینی کەس کامێراکانی چاودێری ئەو شوێنە لەناو ببات و لە شوێنی ڕیکۆرد کردنەکەش ڤیدیۆکان بسڕێتەوە بۆوەی ھیچ بەڵگەیەک نەمێنێ لەسەری بۆ ئەو تاوانە....

دوای تەواو بوونی لەمانە چووەوە لای دیواری پشت پەیژەکان وەستا، بە جلە ڕەشەکەی و کڵاوە ڕەشەکەی سەرییەوە و سەری بۆ خوارەوە بوو و چاوەڕێی کەسە ئامانجەکەی بوو تا بێتەوە ناو باڵەخانەکە.
تاکو ھات و کەسەکە چووە ناو ئێلیڤەیتەرەکە ( بەرزکەرەوە)، ئەویش یەکسەر بەدوایدا چوو، خۆشبەختانە لی جیسونگ بەتەنیا بوو، کەواتە کارەکە زۆر ئاسانتر بۆ تێھیۆنگ، کەسیتر جگە لە ئەوان لەناو ئێلیڤەیتەرەکە نییە، دەرگاکە وا خەریکە دائەخرێت

*دینگگ*

بەر لەوەی دەرگاکە داخرێ ڕێک کرایەوە.

تاوانبارێک || KTH & KJN ✔️Where stories live. Discover now