( بە گوێ گرتن لەو گۆرانییەوە بیخوێننەوە چونکە گۆرانیەکە لەو چاپتەرەدا ھەیە و کەشیی خوێندنەوەکەش خۆشتر ئەکات )
~~~~~~
[ Jennie's pov ]
کاتژمێر ھەشتی بەیانییە.
خۆر ھەڵات و تیشکەکانی بەناو پەردە سپییەکەوە دزەی ئەکرد بەناو ژوورەکەدا.
وردە خۆڵەکانی ھەوا بەدیار ئەکەوتن لەگەڵ تیشکی خۆرەکە و ئەکەوتنە سەر مێزەکانی ژوورەکە.
بۆنی بارانەکەی دوێنێ شەویش ھێشتا ماوەو ھەستی پێ ئەکرێت.
چەرچەفە سپییە سیلکییەکە خۆی بە لەشمەوە ئاڵاندووە زۆر بە نەرمی.
بۆنە خۆشەکەی قاوە بەو بەیانییە بەژێر دەرگادا خۆی ئەکردە ژوورەوە.
ڕێک ھەستم بە ماڵێکی گەرم و گوڕ ئەکرد
وەک ئەوەی ماڵی خۆم بێت.ئەوە چەندێک ئەبێت من ھەستم بە بونی ماڵێک نەکردووە؟
کە ئەڵێم ماڵ مەبەستم لە دار و دیوارەکان نییە...
ماڵ یانی دایک و باوکێکی دڵسۆز!
ماڵ یانی یەکگرتوویی و پشتگیری یەکتری و خۆشویستنی یەکتر بێ ھیچ مەرجێک...
ماڵ یانی ھەست کردن بە سۆز و میھرەبانی دایک و باوک و خوشک و برا بۆ یەکتر...
بەڵام من ھەرگیز ھەستم بە ماڵ نەکرد...
ئەوەندەی بیرمە باوکم و دایکم ھەمیشە شەڕ و کێشەیان ھەبوو.
دواتر جیا بوونەوەو کەسیان ئامادە نەبوون ژیانی خۆیان بۆ کچە تەمەن شەش ساڵانەکەیان تەرخان بکەن و دایانمە دەست مامم..
لەپڕ لەدەرگای ژوورەکە درا.
بە ھێواشی دەرگاکە کرایەوە و ئەو کەسە بەدیار کەوت کە وایکردووە من لێرە ھەست بە ماڵ بکەم ئێستا..
نازانم بۆ! بەڵام ڕێک ھەمان ھەستی ئێستای منت بۆ دروست ئەبێت کاتێک بەیانیان باوکت یان براکەت دێنە ژوورەکەت تا بەخەبەرت بێنن بچیت بۆ قوتابخانە یان کار.
دڵت ئەدەنەوە، لە ھەموو شتێک لەگەڵت ئەبن
ھەوڵ ئەدەن دڵخۆشت کەن کە دڵتەنگیت.
ھەمیشە پێت ئەڵێن ئەگەر کەسێک ئازاری دایت من دێم و تەمبێی ئەکەم!کاتێک کە خەریکی بگریت بەوەی لە گفتوگۆیەکدا دۆڕاندت بەرامبەریان، واز دێنن و ئەوەت بۆ ئەکەن کە ئەتەوێ تاکو نەگریت..
YOU ARE READING
تاوانبارێک || KTH & KJN ✔️
Fanfictionئـەو تـەنـھـا کـچـێـکی بـاش بـوو..تـاوەکـو ئـەو تـێـکـیـشـکـانـد.