بــمــبــورە

1.9K 372 112
                                    


[ Jennie's pov ]

وا گەیشتمەوە ماڵەکەم، دوای ڕۆژێکی درێژ وەستان لەسەر ئەو پێڵاوە پاژنە بەرزانە و جلە فەرمییەکەی بەرم.

وا ئەچمەوە بۆ ناو ئەپارتمانەکەم، ئەپارتمانێکی گەورە و کەشخەیە.

بێگومان بە چاکەی یونگییەوە توانیم لێرە بژیمئەو بۆ چەند مانگێک مەشقی پێکردم لەسەر کاری بازرگانی و دوای ساڵێک، کردمی بە بەڕێوەبەری بەشێک لە یەکێک کۆمپانیاکانی

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

بێگومان بە چاکەی یونگییەوە توانیم لێرە بژیم
ئەو بۆ چەند مانگێک مەشقی پێکردم لەسەر کاری بازرگانی و دوای ساڵێک، کردمی بە بەڕێوەبەری بەشێک لە یەکێک کۆمپانیاکانی.

کۆمپانیاکە ھی ھونەری دیزاین و دیکۆر کردن و شتی لەو بابەتانەیە.

ھەر کە لە دەرگاکە ھاتمە ژوورەوە یەکسەر پێڵاو ڕەشە بەرزەکانم لە پێ کردەوە.
کلیل و جانتاکەم فڕێدا سەر مێزەکە.

چوم بۆ چێشتخانەکە و پەرداخێکم دەرکرد
لەناو بەفرگرەکەش شوشەی واینە سپییەکەم دەرکرد و کەمێکم کردە ناو پەرداخەکەوە لەگەڵ ھەندێک شلیک.
ھەندێک شلیکی فرێش و مارشمیلۆ و چۆکڵێتم مابوو، ئەویشم دەرکرد لە بەفرگرەکە و چوم بەرەو گەرماوەکە.

وەک ھەموو ڕۆژ، دەستم کرد بە ئامادە کردنی بانیۆکە بە تێکردنی ھەندێک شلیک و پەڕی گوڵ.
ھەندێک مۆمیشم داگیرساند و کردمە سەر گۆرانی بیڵی ئایڵش.
" when the party is over"

کراسەکەم لەبەر کردەوەو چوم بۆ ناو بانیۆکە.

کراسەکەم لەبەر کردەوەو چوم بۆ ناو بانیۆکە

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

ھەستێکی تا بڵێی ئارام و چێژبەخشە.

زۆر کەس وا ئەزانن ژیانم پێرفێکتە..
بەڵام لە ڕاستیدا ژیانی من دۆزەخە.

تاوانبارێک || KTH & KJN ✔️Where stories live. Discover now