ئـاڵـۆزبـوون

1.5K 323 151
                                    



جێنی: ئایا ئەمە لێکۆڵینەوەیە لەگەڵم ئەیکەی؟

جێنی پرسی لە کاتێک کە بەبێزاری قاچی لە ئەرزەکە ئەدا.

تێھیۆنگ بە توندی بۆکسێکی بەدیوارەکەدا کێشا وەڵامی دایەوە.

تێھیۆنگ: بەڵێ لێکۆڵینەوەیە ئەیکەم و وەڵامی پرسیارە نەفرەتییەکانم بدەوە!

ھاواری بەسەردا کرد بە مۆڕەوە و دەمارەکانی ملی دوبارە دەرکەوتبون لە توڕەییا.

جێنی لە ترسا ئەوەی لە قوڕگی بوو قوتی دایەوەو وەستابوو لە سوچێکی ژووری ستافەکە.

جین: تێھیۆنگ ھێور بەرەوە کوڕم! جێنی گوێبگرە، دە خولەک لەمەوبەر چەکێک بەرامبەرت ڕاگیرابوو! یەکێک بەنیاز بووە بتکوژێ ! کەواتە تکایە وەڵامی پرسیارەکانمان بدەوە تاکو ئێمەش بتوانین پارێزگاریت لێ بکەین.

جین ووتی و ڕوونی کردەوە کە بۆچی تێھیۆنگ لە ژووری ستافەکە ڕایگرتووە و ڕێگای پێنادات بگەرێتەوە سەر کارەکەی دوای ئەوەی نەیتوانی ئەو کەسە ببینێت کە تەقەکەی بۆ جێنی کرد.

جێنی: جین..من نازانم! من بەڕاستی نازانم کە کێ پلانی داناوە بۆوەی بمکوژێ باش؟ ئێستاش لێمگەڕێن با بڕۆمەوە سەر کارەکەم.

جین ھەناسەیەکی بە بێزارییەوە ھەڵکێشا و جێنی ویستی بڕوات بەڵام تێھیۆنگ مەچەکی گرت و ڕوی لە خۆی کرد.

تێھیۆنگ: لەوانەیە پەیوەندی بە ئەرکەکەتان ھەبێ کە لە دانیمارک بەڕێوەچوو. جیمین پێی ووتم کە توشی ھەندێ بارودۆخی ئاڵۆز ببون، چی ڕوویدا لەوێ پێم بڵێ؟

جێنی سەیری ناو چاوەکانی کرد و ئازارەکەی ناو دڵی بیرکەوتەوە.

بیری کەوتەوە کە چەندێک پێویستی پێ ھەبوو ئەوکات...
چۆن ھەموو شەوێک بەو ھیوایەوە ئەخەوت کە بگەڕێتەوەو تێھیۆنگ ببینێ کە چاوەڕێیەتی تا بچێتە ناو باوەشی باسی بۆ بکات کە چ قوڕساییەک لەسەر شانی بووە لەو ماوەیەدا...

بەڵام ئەو ئێستا لەبارەی ئەمە لێی ئەپرسێ؟

ھێشتا زوو نەبوو خۆشەویستم...؟

جێنی: ئێستا گرنگی بە ئەرکە نەفرەتیەکەی دانیمارکم ئەدەیت؟

ووتی و تێھیۆنگ شانەکانی کەوتن و دەستی جێنی بەردا و ھەنگاوێک بەرەو دواوە چوو.

جێنی بە شێوەیەکی سارد لە ژوورەکە چووە دەرەوە بێ ئەوەی ھیچتر بڵێ. چووەوە بۆ ناو کڵەبەکە.

جین: تێھیۆنگ..

بە نزمی ووتی دوای ئەوەی کە جێنی ژوورەکەی بەجێھێشت.

تاوانبارێک || KTH & KJN ✔️Where stories live. Discover now