ھـەزاران بـریـن

1.9K 353 227
                                    



بەداخەوە، دووبارە شەوە بێ خەوەکان گەڕانەوە بۆ تێھیۆنگ.

ھەمووکات شەڕی لەگەڵ خودی خۆی ئەکرد.

شەڕی لەگەڵ دڵ و گیان و مێشکی خۆی ئەکرد تا ڕانەکەنەوە بۆ لای جێنی و داوای لێخۆشبونی لێ بکات.

چونکە ئەیزانی، تازە ئەو نەک ھەر لێی خۆش نابێ، بەڵکو زیاتریش دڵی ئەشکێنێ!

لە مێشکی خۆیدا باوەڕی وابو کە ئێستا جێنی ڕقی لێیەتی و ھەر گرنگیشی پێنادات.

لە ماوەی ئەو نۆ مانگەی کە دوور کەوتبۆوە لە جێنی، ھەر ھەوڵیئەدا کە بڕوا بەخۆی بێنێ کە ئیتر جێنی لا گرنگ نییە.

بەڵام ڕاستییەکان ئەوە بوو، کە جێنی ھەرگیز لە مێشک و دڵ و گیانی ئەو دەرنەئەچوو و دەرنەئەچوو.

لە‌ لایە‌ك ئەیەویست ئێستا بچێ بیگرێت و لە ژورێکی بکات و ھەمووکات لە لای خۆی بیھێڵێتەوە.
بەڵام لە‌ لایە‌كیش نە‌یئە‌ویست کە ھەمان ھەڵەکانی پێشووی دوبارە بکاتەوە.

لەناو ئەو بیرکردنەوانەدا بوو تا زەنگی نامەی مۆبایلەکەی ھات و سەیریکرد سەرۆکی ڕێکخراوەکەیانە.

ھوانگ ھیونا.

"ڤی دوای کاتژمێرێکیتر وەرە بۆ ڕێکخراو و جیمینیش لەگەڵ خۆت بێنە"

نامەی سەرۆکەکەی خوێندەوە و پێی خۆش بوو، زانی کە دیارە ئەرکێکی نوێیان ئەبێت.

پێویستی بە ھەندێک سەرقاڵ بوون ھەبوو تا کەمێک لەو زۆر بیرکردنەوانە بێتە دەرەوە.

ھەستایەوەو بەڕێ کەوت بۆ ئەپارتمانەکەی جیمین.

گەیشتە ئەوێ و کۆدی چوونە ژوورەوەکەی لێدا و چووە ژوورەوە بەڵام وای ھەست کرد کە چوبێتە زبڵخانەوە.

ڕووناکییەکان دانەگیرساون، وە ماڵەکە ھەمووی پڕە لە شوشەی خواردنەوەو بۆنەکەی ھەموو ماڵەکەی گرتۆتەوە.

لوتی خۆی گرت و چوو لە ھۆڵەکە جیمینی بینی لە ئەرزەکە پاڵکەوتووەو دەوروبەری پڕە لە شوشەی خواردنەوە.

دەستی کرد بە بۆڵاندن بەبەرخۆیەوە.

تێھیۆنگ: ئەوە چ دۆزەخێکە! جیمین ھەڵسەوە!

جیمین وەڵامی نەدایەوە.

دوبارە بە ھاوارێکەوە بانگی کرد و پێلاقەیەکی لە قاچی جیمیندا کە وایکرد بەبەرخۆیەوە قسە بکات بە دەنگێکی گڕبووەوە.

تاوانبارێک || KTH & KJN ✔️Tempat cerita menjadi hidup. Temukan sekarang