تــۆ ھــی مــنــیــت
وە بــۆ ھــەمــیـشــەش ھـی مــن ئـەبــیــت..~~~~
ئەوان ئێستا بەدوای کاتدا ڕائەکەن یا کات بەدوای ئەواندا ڕائەکات؟
نازانن وا کامەیانە کە ڕووئەدات.
چونکە وا ھەردووکیان لەناو ئۆتۆمبێلەکەن و دەمانچەکانیان لەناو دەستە، لەسەر کۆتا خێرایی لێئەخوڕن لەو ڕێگا دەرەکییەی دەرەوی شارەکە.
وە سێ ئۆتۆمبێلی پۆلیس بە دوایانەوەن.
تێھیۆنگ: بێ زەحمەت خانم ئەکرێ شتێک بکەیت!؟؟ وا خەریکین ئەگەین بە کۆتایی ئەو ڕێگا چۆڵە و لە گردەکەوە ئەکەوینە ناو دەریاکەوە!
تێھیۆنگ ھاواری کرد، لە کاتێک کە جێنی بە ئاسودەییەوە دانیشتبوو.
جێنی: تۆ ناتەوێ تفەنگە گەورەکەم پێ بدەی ڤی! بەنیازی چ نەفرەتییەک بکەم بەم دەمانچە بچوکەی دەستمەوە؟
تێھیۆنگ: نەخێر، ئەوە ترسناکە بۆ تۆ، تۆ بەم جەستە بچوکەتەوە ناتوانی بەرگەی ئەو تفەنگە گەورەیە بگری.
جێنی: دە کەوایە دەمت داخە!
تێھیۆنگ: گوێ بگرە، تۆ وەرە شوێنی من ئۆتۆمبێلەکە لێبخوڕە من تەقەیان لێ ئەکەم.
جێنی: جا چۆن شوێنەکانمان بگۆڕین؟
تێھیۆنگ: باشترین ھەوڵمان ئەدەین..سەیرکە تۆ ھەستەوەو پێیەکت بێنە شوێنی من منیش پێ لەسەر بەنزینەکە ھەڵناگرم و بە پێیەکەیترم ھەوڵەدەم بێمە جێگاکەت تۆش توند دەست بە سوکانەکەوە ئەگریت تاکو دائەنیشی. باشە؟
جێنی بە خێرایی ئەوەی کرد کە ووتی و توانیان شوێنەکانیان بگۆڕنەوە و جێنی بەردەوامی بدات بە لێخوڕینەکە.
تێھیۆنگ خێرا لە دواوە تفەنگە گەورەکەی دەرکرد و میلی بۆ دانایەوە تا بیتەقێنێ.
کە جێنی ئەوی بینی بەو شێوەیە دڵی خێراتر لێی ئەدا و لەبەر خۆیەوە بە نزمی ووتی.
YOU ARE READING
تاوانبارێک || KTH & KJN ✔️
Fanfictionئـەو تـەنـھـا کـچـێـکی بـاش بـوو..تـاوەکـو ئـەو تـێـکـیـشـکـانـد.