دوو کـەسـایـەتـی

1.7K 332 177
                                    



ھەرچۆنێک بێ، چاوپێکەوتنەکەی جێنی و بانگ چان باش بەڕێوەچوو.

وە بێگومان جێنی سزاکەی وە‌رگرت دوای ئەوەی کە گەڕایەوە لەگەڵ تێھیۆنگ.

بە شێوازی خۆی تێیگەیاند کە ھیچ کەس بۆی نییە
پەنجەی بەر جێنی بکەوێ جگە لە ئەو.

تێھیۆنگ قسەیەک بکات ئەبێ جێ بە جێی نەکات؟
نەخێر.

جێنی ئەیزانی کە تێھیۆنگ چەندێک توڕە و دڵپیس ببو بە شکاندنی یاساکانی.

ڕاستییەکەی، ھیچ شتێک نەگۆراوە.
تێھیۆنگ ھێشتا دڵپیسەکەی جارانە بۆ ئەو.

بەڵام لە کۆتاییدا جێنی فێر بوو کە چۆن خۆی ڕابێنێ لەگەڵ ئەو دڕندەیەی کە لە ھەموو کەس و شتێک زیاتر خۆشیئەوێ.

فێربوو کە چۆن قبوڵی بکات بەو شێوەیەی کە خۆیەتی.

ئەو پیاوەی ئەو لە خۆشەویستیدا بوو لەگەڵی وەک چیرۆکە ئەفسانەییەکان پێرفێکت نەبوو.

ئەو بە تەواوی جیاواز بوو.

لەبەر ئەوە جێنی لە کۆتاییدا گەیشتە ئەو باوەڕەی کە ئەگەر خۆشویستنی ئەو پێویستی بە خۆشویستنی دڕندەکەی ناو ناخیشی ھەبێت، ئەوا ئەویشی ئەبێ خۆشبوێت!

ئەگەر تێھیۆنگ دڕندەیەک بێت، ئەوا جێنی دڵخۆش بوو گەر ببێتە نێچیری ئەو..

گەر ئەو شەیتانێک بێت، ئەوا جێنی بە دڵخۆشییەوە ئامادەیە لە دۆزەخەکەی ئەودا بژی....




چەند ھەفتەیەک تێپەڕی و جێنی زیاتر و زیاتر ڕائەھاتەوە لەگەڵ تێھیۆنگ و زیاتر ئاسودە ئەبوو لەگەڵی.

تەنانەت ھەندێک شتی نوێشی لە ئەو بە دی ئەکرد.

چونکە لە کۆتاییدا کیم تێھیۆنگ بە ئاشکراییەوە ھەموو ھەست و سۆز و گرنگیەکی پێ نیشان ئەدا بێ دوودڵی.

وە جێنی بۆی دەرکەوت کە تێھیۆنگ لە ڕاستیدا دوو جۆر کەسایەتی ھەبوو.

لە لایەکیش پێی ناخۆش بوو کە تێھیۆنگ ھەرگیز پێی نەووتبوو لەبارەی ئەوە.
بەڵام زۆری لەگەڵ نەئەووت و بێزاری نەئەکرد، تەنھا نیشانیئەدا کە چەندێک خۆشیئەوێت و لەگەڵی ئەمێنێتەوە و گرنگ بە کەسایەتییە سارد و توڕە و دڵپیسەکەی نادات گەر ئازاریشی بدات.

ڕاستییەکەی...جێنی ئامادەیە کە لەگەڵی بمێنێتەوە گەر بێتو تێھیۆنگ خاوەنی ھەزارەھا کەسایەتیش بێت.

ئەو بەڕاستی خۆشیئەوێت، ناتوانێ لێی دوور کەوێتەوە..
ژیانی بێ ئەو ھیچ مانا و خۆشییەکی تێدا نابێ..

تاوانبارێک || KTH & KJN ✔️Where stories live. Discover now