لەگەڵ ھاوار کردنەکەی لای ئێلیڤەیتەرەکە، جێنی ئاوەڕی دایەوە ویستی ھاوار بکات تا یارمەتی بدەن لە دەست تێھیۆنگ ڕزگاری کەن و خۆشی ھەوڵی ئەدا ھەرچی زووە ڕاکات لەبەر دەستی.تێھیۆنگ: زۆر درەنگە بۆ ئەوەی تازە بڕۆی، تۆ لەگەڵ من دێیت.
تێھیۆنگ بە دەنگە گڕەکەیەوە بە گوێی جێنی'دا چرپاندی و وایکرد زیاتر ھەست بە ترس بکات، دەستەکانی ئەجوڵاند و ماندوو بوو لەوەی ھەوڵی خۆ ڕزگار کردن بدا لەژێر دەستی تاوەکو ھەموو شتێک لەپێش چاوی ڕەش بوو و لە ھۆش خۆی چوو.
~~~~~
[ Taehyung's pov ]کە لە ھۆش خۆی چوو خێرا ھەڵمگرت و بە دەرگای دواوە دەرچووم و بردم لەناو پێشەوەی ئۆتۆمبێلەکە دامنا.
"نەفرەت، کێشە دروستکەری بچوک، بۆ تا ئێستا نەمکوشتوی!؟"
چومە ناو ئۆتۆمبێلەکەم بەر لەوەی لێبخوڕم خۆم نزم کردەوە لای ڕاست تاکو پشتێنی سەلامەتیەکەی بۆ ببەستم.
بۆنە خۆشەکەی...کە تێکەڵ ببو لەگەڵ بۆنی قژی، ملە درێژەکەی، ڕوخساری، و ھودییەکەی بەری.
"بە نەفرەت بی پیاو! ئەوە چیتە وەک بەچکە سەگێک دانیشتوی بۆنی ئەکەیت؟ تەنانەت بۆچی پشتێنی سەلامەتی بۆ ئەبەستی؟! لە کۆتاییدا ھەر ئەیکوژی"
دەستم کرد بە لێخوڕین، پێویستە چی لەو کچە بکەم ئێستا؟!
ناتوانم لێی گەڕێم بڕوا، ئەو تاوانی بکوژییەکەی بینی و ئەکرێ سکاڵام لێ بکات لای پۆلیس.
ھەرچۆنێک بێ، چومە لای کەنار دەریایەک و وەستام.
چاوەڕێم ئەکرد تا بە خەبەر بێتەوە، لەگەڵ ئەوەی ئەمەویست بۆکسێکی ڕێک لە لوتە بچووکەکەی بدەم چونکە تێکەڵی ھەموو شتی ئەکرد.~~~~~~~
[ Jennie's pov ]
چاوەکانم بە قوڕسی کردەوە، ژانە سەرێکی توندم ھەیە.
"بوەستە! ئەوە من لە کوێم! ....ئەی خوایەەە چ دۆزەخییەکت کردووە بە خۆت جێنی!؟"
مشاوەش بوم کە بیرم کەوتەوە چی رویدا بەر لەوەی لە ھۆش خۆم بچم.
بەڕاستی ھەر موعجیزەیە کە من تا ئێستا نەمردوم و ئەژیم...!سەیرێکی دەرەوەی ئۆتۆمبێلەکەم کرد، ئەو کابرا ترسانەکەم دوبارە بینییەوە کە وەستاوەو خەریکی جگەرەکێشانە.
بە ھەلم زانی تا ڕوی لە دەریایە و ئاگای لێ نییە بە دزیەوە بڕۆم
دەرگاکەم کردەوە تا بچمە خوارەوە لەناو ئۆتۆمبێلەکە.
بەڵام ئەو ئۆتۆمبێلە زۆر گەورە و بڵندە و منیش کورتم، بۆیە کە ویستم دابەزم کەوتم.
DU LIEST GERADE
تاوانبارێک || KTH & KJN ✔️
Fanfictionئـەو تـەنـھـا کـچـێـکی بـاش بـوو..تـاوەکـو ئـەو تـێـکـیـشـکـانـد.