بــیـری ئـەکــەم

2.1K 371 143
                                    


[ Jennie's pov ]

جێنی: دەستم لێ نەیەی! .. پێو وایە تەنھا لێرە ئەمھێڵیتەوە و یاسام پێ پەیڕەوەکەی و پاشان خۆو ئەڕۆیتە دەرەوە لەگەڵ سۆزانیەکانا ڕا ئەبوێری لەھەر شوێنێ بتەوێ؟! و ئەتەوێ منیش وا ڕەفتار کەم وەکئەوەی منیش پشتت بگرم !؟...بە ھەڵە تێگەشتوی گەمژە!..ھەرچیمان ھەبوو و پەیوەندی نێوانمان ھەر چۆنێ بوبێ کۆتاییھات .. تێھیۆنگ.

نازانم چاوەڕێی چیکە بوو لێم بەڵام بینینی ڕوخساری کە زەرد ھەڵگەڕا و چاوەکانیکرانەوە لە شۆکدا...

ئەتوانم بڵێم کە بیری لەوەنە ئەکردەوە.

خۆم لێی دەرباز کرد و چووم بەرەو ژوورەکەم.

نەخێر جێنی !
ئەوە ژووری من نییە.
ئەوە ھی ئەوە ...
ئەو جلانە ھی ئەوە ...
ھەمو شتێ ھی ئەوە ...
تەنانەت منیش..!

ئەتوانم زاڵ بم بەسەر ئەو ڕووە تاریکەیا کە دەستی بەسەرا ئەگرێ.

بەڵام خیانەت كردن لە من؟
ھەرگیز.

زۆر بە سەختی بەرەنگاری ئەو فرمێسکانە ئەبوومەوە کە لە چاوم خەریک بوون ئەھاتنە خوارەوە تا نەبینم کە چەند ئازاری یاوم.

ئاوڕم یایەوە بەرەو دەرگاکە تا بڕۆم بەڵام بەر بەربەستێکی ڕەق کەوتم لە ناکاو.
بەر سنگی ئەو.

تێھیۆنگ: پێو وایە بۆ کوێ ئەچی؟

لە سەرەوە بە ساردی سەیری ئەکردم .

جێنی: ئەجم بۆ دۆزەخ و لە دووری تۆ لەوێ وەک بەھەشت ئەبێ بۆم.

ھەوڵم یا بڕۆم و بەڵام بە توندی قۆڵی گرتم و بەرەو ژورەکە بردمییەوە.

جێنی: کێشەت چییە بە نەفرەت بی!؟ ئەمەوێ بڕۆم لا لەبەر دەمم ھەر ئێستا!

قیژاندم و کێشام بە سنگیا.

بە خەمبارییەوە سەیری کردم پێش ئەوەی ئەو قسەیە بکا کە تا ھەتایە دەمم داخا.

تێھیۆنگ: تۆ تێناگەی وانییە‌ جێنی؟! تۆ ھەرگیز ناتوانی بڕۆی..! تۆ لێرە نیت چونکە ئەتەوێ بمێنیتەوە، تۆ لێرەی چونکە ھیچ ھەڵبژاردەیەکیترت نییە! من پێشتر ئەوەم بۆ ڕون کردویتەوە !

پاشان قۆڵمی گرت و لە خۆی نزیک خستمەوە کاتێ کێشام بە سنگیا.

سەیری کردم و ددانی لێ جیڕ کردمەوە.

تاوانبارێک || KTH & KJN ✔️Where stories live. Discover now