نـادیـار

1.5K 319 201
                                    



جێنی: ماندوو بووم بەدەست ئەم لاشە قوڕسە نەفرەتییەتەوە بەڕێز نا سێھون!

جێنی لەبەر خۆیەوە بۆڵاندی دوای ئەوەی چوون بۆ ئەپارتمانەکەی سێھون و ڕایئەکێشا.

چونکە جی دی فرمانی بە جێنی کردبوو کە مێمۆری کارتەکە لە سێھون بدزێ بەھەرشێوەیەک بێ.

لاشەی سێھونی بەردا بۆ سەر ئەرزەکە و ھەناسەیەکی بە ماندوویەتی ھەڵکێشا.

کلیلەکانی لە گیرفانی سێھون دەرکرد و دەرگاکەی پێکردەوە و چووە ژوورەوە ئەوی بەجێھێشت.

ھەرچی زووە ڕایکرد چاوەکانی بەناو ھەرچی چەکمەجە و دۆڵاب ھەیە ئەیگێڕا تا مێمۆریەکە بدۆزێتەوە، بەڵام ھیچی نەدۆزییەوە.

جێنی: بە نەفرەت بن!

ووتی و وەستا، ھەردوو دەستی خستە سەر کەمەری.

سێھون: بەدوای ئەمەدا ئەگەڕێی؟

جێنی بە ترس و شۆکەوە ڕاچڵە‌كی و ئاوڕی لەو دەنگە دایەوە کە لە دواوەی ھات!

بینی کە سێھون بە بێ منەتی و بزەیەکی نادیارانە وەستاوە و مێمۆری کارتێکی لە دەستە و بڵندی کردووە.

ھەنگاو بە ھەنگاو بە ھێواشی بۆ جێنی ئەڕۆشت و جێنی'ش ھەنگاوی بۆ دواوە ئەنا.

سێھون: پێموابوو تۆ زۆر زیرەکتری لەمە! چۆن نەتتوانی بزانی کە من بە درۆ خۆم بێھۆش کردبوو!؟

جێنی شۆک ببوو و سەریسوڕمابوو کە چۆن ئەمە ئاوا ھۆشی لەسەر خۆیەتی و کاریگەری لەسەر نەماوە!

تاکو لە دواوە قاچی بە سیسەمەکە کەوت و کەوتە سەر جێگاکە.

سێھون ھاتە بەردەمی وەستا وەک ھەڕەشەیەک.

سێھون: نا نا باشیش بوی! بە پێرفێکتی ھەوڵی خۆتت دا تاکو فێڵم لێ بکەی ھھە....بەڵام من کەسێک نیم کە ئاوا بە ئاسانی فێڵم لێ بکرێت خاتوو کیم!

جێنی ھەوڵی ئەدا ھەستێتەوە بەڵام ئەو لەپێشی بوو و نەیەتوانی ھیچ بکات.

سێھون: ئەو دەرمانەی لەناو خواردنەوەکەمت کردبوو تاکو بێھۆشم بکات ھیچ سودی نەبوو ئەزانی؟ ھھە چونکە من لەمێژە ئەو دەرمانە بەکارئەھێنم لەو ڕۆژانەی کە لە سەربازی بووم! واتە لەشم لەگەڵی ڕاھاتووە و ئێستا ھیچ بێھۆش نیم.

جێنی چاوەکانی زیاتر کرانەوە لە شۆکییا و بە ھەموو ھێزی خۆی پاڵێکی بە سێھونەوە نا و لەخۆی دوورخستەوەو ھەستایەوە.

تاوانبارێک || KTH & KJN ✔️Where stories live. Discover now