خــولــیـا

2.5K 394 144
                                    


[ Taehyung's pov ]

وەک ھەموو ڕۆژێک لە ئۆفیسەکەم دانیشتبووم قاوەکەم ئەخواردەوە.

بێزار ببوم.

چاوەڕێی ئەو بەڕێزەم ئەکرد بێت.

لەدەرگا درا.

تێھیۆنگ: فەرموو.

سکرتێر: بەڕێز کیم ویستم بڵێم کە بەڕێز کانگ گەیشت.

تێھیۆنگ: با بێتە ژوورەوە.

دوای 15 خولەک.

"تێئەگەم لێت تێھیۆنگ"

بەڕێز کانگ کیھیون قسەی بۆ ئەکردم.
ئەو دکتۆری دەروونییە.

ئەو یارمەتیدەرمە لەو کاتەوەی توشی ھەموو ئەو کێشانە ھاتم کە ڕووبەڕوی ژیانم بونەوە لە نۆزدە ساڵیمەوە..

ئەوکات ھێشتا نەھاتبومەوە سەر خۆم.
بۆیە سەرۆکی گروپەکەمان بە بەڕێز کانگی ناساندم تا ھاوکاری باری دەروونیم بکات لەو قوڕساییە دەربێت.
بەڵام ھەر دوای سێ مانگ چیتر نەمەویست بیبینم و ھاوکاریم بکات.

چونکە من ئیتر بێ ھەست ببوم.

من بە شێوەیەک دڵ ڕەق ببوم کو لە ئەرکەکاندا چەندین کەسم ئەکوشت بێ چاو تروکاندنێک.

بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ھێشتا متمانەی پێ ئەکەم.

وە زۆر سەریسوڕما کاتێک ئەمڕۆ پەیوەندیم پێیەوە کرد داوام کرد بێت بیبینم، ئەوە دوو ساڵە نەمدیوە، وە ئێستا ھەست ئەکەم دوبارە پێویستم پێیەتی.

بۆ ئەوەی جێنی لای خۆم بھێڵمەوە.

چونکە من پێویستم بە جێنییە.
ئێستا ھەموو شتێک لەبارەی ئەوەو بە ئەوەوە پەیوەستە.

کانگ: کەواتە تۆ ئەوت خۆشئەوێ و ئەتەوێ لە ھەموو شتێک بیپارێزی؟

سەرم بە بەڵێ بۆی لەقاند و ڕووم لە پەنجەرەکە کرد.

کانگ: بەڵام ھەندێک کات تۆ خولیات بۆ ئەو ھەیە، خولیات بۆ ھەموو شتێکی ئەو ھەیە، بەڵام ھەندێک کاتیش لەبەر ئەو کاریگەرییە زۆرەی لەسەرت ھەیەتی وات لێ ئەکا بتەوێ ئازاری بدەی، بیڕوخێنی، وە توند و تیژ بیت لەگەڵی.

مشتی دەستم توند کردبوو بە بیستنی ئەو قسانەی ئەو.
بەڵام بەداخەوەم کە قسەکانی ھەموو ڕاستن.

ئەزانم من خولیام بۆی ھەیە بەڵام کۆتا شت کە بمەوێ ئەوەیە کە ئازاری بدەم.

تاوانبارێک || KTH & KJN ✔️Where stories live. Discover now