کــڵاون چــێـک

1.8K 358 175
                                    



شتەکان ھێشتا شێواو بون لەناو مێشکی تێھیۆنگ.
ھەموو ھەوڵێکی خۆی گرتبووە بەر تا جێنی لە مێشکی دەربێنێ.
ئەیەویست زۆر لە خۆی بکات کە ئیتر خۆشینەوێت.

ھەمیشە ئەگەڕا بەدوای ئەو ھۆکارانەی وایکرد شێت بێت بۆی.
بەھانەی ئەدۆزییەوە تا قەناعەت بەخۆی بێنێ کە بەڕاستی ھیچ ئەو کچەی خۆشنەویستووە.

بەڵام ھەمیشە لە کۆتاییەکەی سەرکەوتوو نەئەبوو لەوە.

ئەوە بوو بە ھەفتەیەک لەو ڕۆژەی ئەوی بینییەوە لە گەراجەکە.

تەواو سەری لێشێواوە ئێستا، نازانێ چی بکات.

ڕقی لە خۆی بوو کە چۆن بە سەرنجڕاکێشیەکەی ئاگای لەخۆی نەما ئەو ڕۆژە و ئەویش چەقۆی لە قاچی دا.

وە ئەو خوێڕییەی کە بە "دڵەکەم" بانگی کرد!
ئەبێ ھیچ دەستی لە کچەکەم دابێ؟
ئەبێ ھیچ ماچی کردبێ؟
یان لەگەڵی خەوتبێ!؟؟
نەفرەت!

خەریکە بەتەواوی ئەقڵی لەدەست ئەدات لەگەڵ ئەو بیرکردنەوانە.

ھەرچۆنێک بێ، مادام ئێستا ھاتۆتەوە تا تۆڵەی خۆێ لێ بسەنێتەوە و زۆر بەھێز دەرەکەوێ و بە نیازە تێھیۆنگ بکوژێ.....
ئە‌وا لەوانەیە ئێستا تێھیۆنگ بتوانێ بیکوژێ بێ ئەوەی ھەست بە خەتاباریی بکات.
بەڵێ ئەیکات!

جیمینیش لە لایەک، ھەر بێدەنگ بوو.
تەنھا سەرنجی ئەدایە سەر خۆشەویستەکەی، کە ناوی ڕۆزێ بوو.

تەنھا سەرنجی ئەدایە سەر خۆشەویستەکەی، کە ناوی ڕۆزێ بوو

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
تاوانبارێک || KTH & KJN ✔️Where stories live. Discover now