جی دی: تۆ بۆچی ھەڕەشەت لێ کردن؟
ھاواری بەسەر جێنیدا کرد.
جێنی شەوانە نەیەتوانی بە باشی بخەوێ.
لەبیری نەئەکرد کە چۆن لە دانیمارک پیاوەکەی بە ھەڵە کوشت.
ڕاستە ئەوان گانگستەر و بکوژ بوون، بەڵام تەنھا بکوژی کەسە خراپەکان بوون نەک ھەموو کەسێک!
بۆیە پێشتر بە خەیاڵیشی دانەئەھات کە کەسانی خراپی ئەکوشت.
بەڵام لە ئەرکی دانیمارک فێڵی لێ کرا و کەسێکی ھەڵەیان پێ بە کوشتدا و تا ئێستاش لە دڵی دەرناچێت و ویژدانی ناھێڵێ ئاسودە بێت.
بۆیە ھەستا بە کۆکردنەوەی کۆمەڵێک بەڵگەی تەواو بۆ سەلماندنی ئەوەی کە پشکنەرە دانیمارکیەکەی جێنی نارد بۆ کوشتنی سەرۆک وەزیرانەکە، پەیوەندی لەگەڵ دەستەیەکی مافیا ھەبوو و فێڵیان لێکرد و ئەو پیاوەیان پێ بە کوشت دا.
بەڵگەکانی بۆ ناردن و ھەڕەشەی لێکردن کە ئەگەر ھەموو ڕاستییەکان نەخەنە ڕوو و چۆن ھەڵیانخەڵەتاند بەو ئەرکە و کوشتنی سەرۆک وەزیرانەکە، ئەوا بەو بەڵگانە ھەموو شتێکیان لەسەر ئاشکرا ئەکات بۆ ھەموو دانیمارک و جیھان.
ئەمەش ئەبێتە گەورەترین ئابڕووچون بۆیان.
ھەر لەبەر ئەوەش بوو کە ئەو دەستە مافیایە کەسێکیان ناردبوو تا جێنی بکوژێت.
واتە دەرکەوت کە ئەو کەسەی ھەوڵی کوشتنی جێنی ئەدا کێ بووە و نێردراوی کێ بووە.
ئەمەش جی دی ھەراسان کردبوو چونکە بۆ بەرژەوەندی ڕێکخراوەکەی ئەویش مەترسیدار بوو.
جێنی: بەڵام ئەوان درۆیان لەگەڵ کردین و ھەڵیانخەڵەتاندین! درۆیان لەگەڵ تۆش کرد و ئەرکەکەیان بە ھەڵە تێگەیاندی تا بە منی بسپێری! چۆن لێئەگەڕێی ئاوا بەسەریانەوە بچێ؟؟
جی دی: ئەو یەکێکە لە پشکنەرە بەتواناکان جێنی!..حکومەت لە پشتی ئەوە! ھاوڵاتییەکانیشیان ھەموو لە پشتی ئەون و ھێزیان زۆرە ! چۆن ئێمە ئەتوانین دەرھەقیان بێین خۆتەزانی ئێمە نایاسایین و کەس لە پشتمان نییە!
YOU ARE READING
تاوانبارێک || KTH & KJN ✔️
Fanfictionئـەو تـەنـھـا کـچـێـکی بـاش بـوو..تـاوەکـو ئـەو تـێـکـیـشـکـانـد.