ئـایـا بـەڕاسـتـی ئـەمـە کـۆتـایـی چـیـڕۆکـەکـەی ئـێـمـەیـە...!؟جیمین: کەواتە ھەر بەڕاستی ئەڕۆیت ھا؟
جیمین ووتی و دەستی بەسەر شانی تێھیۆنگدا ھێنا.
تێھیۆنگ: بەڵێ وە باشترە تۆش لێرە چاک ئاگاداری ھەموو شتێک بیت چونکە من بۆ ماوەیەکی زۆر ناگەڕێمەوە.
جیمین: باشە بەڵام ھەر ھیچ نەبێ تەنیا پێم بڵێ بۆ کوێ ئەچی؟
پرسی و سەیری تێھیۆنگی ئەکرد کە چۆن جانتای کەل و پەلەکانی کردە ناو ئۆتۆمبێلەکەیەوە.
بەڵێ، بڕیاریدابوو کە بۆ ماوەیەک لە سۆڵ دوورکەوێتەوە.
ھەموو شتێک بەجێبێڵێ و بڕواتە شوێنێک کە ئاسودە بێت لێی و خۆی تێدا بدۆزێتەوە.
چونکە ئەو ڕۆحی وون ببوو.
بۆیە پێویست بوو بۆ ماوەیەک لە ھەموو شتێک دوورکەوێتەوە.
لە کار...لە ئەرکەکان...وە گرنگترینیان لە جێنی..بەڵام سەرەتا چوو گیتارەکەی دایکی ھەڵگرت و سەیری ئەکرد.
بیری چیرۆکەکەی خۆیانی ھەموو ھاتەوە کە چۆن دەستی پێکرد..
زەردەخەنەیەکی شکاوی کرد و گیتارەکەی خستە ناو ئۆتۆمبێلەکە و چوو بۆ لای ماڵی جێنی و ڕۆزێ.لەدەرگایدا و ڕۆزێ بۆی کردەوە.
ڕۆزێ: تـ-تێھیۆنگ !؟
گیتارەکەی بڵند کرد و لەناو دەستی ڕۆزێی نا.
تێھیۆنگ: تکایە ئەمە بدە بە جێنی.
ڕۆزێ سەیرێکی گیتارەکەی کرد و بە خەمبارییەوە سەیری تێھیۆنگی کردەوە.
ڕۆزێ: ئێ...ئەو چیتر لێرە نییە..
تێھیۆنگ خێرا سەری بڵند کرد و سەیری کرد.
لێدانەکانی دڵی خێرابوون.ڕۆزێ: دوو ڕۆژ لەمەوبەر ئێرەی بەجێھێشت، ڕێک لەدوای ئاھەنگەکە..ببورە بەڵام..ھەوڵ ئەدەم کە ئەم گیتارەی پێ بگەیەنم.
بە زەردەخەنەوە ووتی و دەستی بە شانی تێھیۆنگدا ھێنا.
بۆۆ ھەمووان ھەر دەست بە شانیدا ئەھێنن!؟
ئایا لەبەرئەوەی ھێندە بێچارە و خەمبار دەرکەوێ!؟تێھیۆنگ: ھمم...ئیتر ئەمە جێنییە ئەوەی بێتە مێشکی ھەر ئەیکات، ئەسڵەن لام سەیر ئەبوو گەر نەڕۆیشتبا و وەک ھەمیشە لێم دوورنەکەوتبایەوە..
YOU ARE READING
تاوانبارێک || KTH & KJN ✔️
Fanfictionئـەو تـەنـھـا کـچـێـکی بـاش بـوو..تـاوەکـو ئـەو تـێـکـیـشـکـانـد.