بـڕیـاردان

1.6K 316 246
                                    



چەند ڕۆژێک تێپەڕی و وەک زۆربەی ڕۆژ جێنی و لیسا لە کۆفی شۆپەکەن و نان ئەخۆن.

لیسا: من بەڕاستی سەرسامم پێی، ھەستەکەم بەڕاستی خۆشمئەوێت.

جێنی بە قسەکەی لیسا خواردنەکەی پەڕییە ناو قوڕگی و کۆخە کۆخی گرت، لیسا خێرا ئاوی پێدا.

جێنی: لیسا..

سەیری ناو چاوەکانی لیسای کرد.

چۆن ئەیتوانی دڵی ھاوڕێکەی بشکێنێ؟

ھەستی ئەکرد چیتر ناتوانێ بێدەنگ بێ بەرامبەر ئەو ئەرکەی نەفرەتییەی کە وا خەریکە لیسا زیاتر و زیاتر ھۆگر ئەکات.

ویستی ھەموو شتێکی پێ بڵێ، بەڵام نەخێر...

ناتوانێ ئەوە بکات، گەر بیکات ئەوا ئەکرێ ھەرسێکیان بکوژرێن!

ناتوانن ئەرکی ڕێکخراوەکە لەناو ببەن بە ھیچ جۆرێک.

جی دی'ش ووتارێکی دوور و درێژی بۆ ووتبوون کە دەرئەنجامی ئەوە چی ئەبێت گەر بێتو شتەکان ئاشکرا بکەن و ئەرکەکە ھەڵبوەشێننەوە.

بۆیە جگە لە بێدەنگ بوون ھیچ چانسێکیتری نییە.

لیسا چاوەڕێی جێنی بوو قسە بکات، بەڵام جێنی تەنھا زەردەخەنەیەکی بۆ کرد و ھیچی نەووت.

دواتر چوو بۆ کۆمپانیا لای تێھیۆنگ تا قسە لەسەر ئەو بابەتە بکەن.

جێنی: من چیتر ناتوانم ئەم نەفرەتییە بکەم، ئەو خۆشیئەوێی تێھیۆنگ ! تۆ پێتووتم کە سنوری خۆت لێی ئەپارێزی و وایلێناکەی کە خۆشیبوێی!

تێھیۆنگ سەری خستە دواوە بۆ کورسییەکە و بە بێزارییەوە ھەناسەیەکی ھەڵکێشا.

تێھیۆنگ: ئااھ جێنی تۆ زۆر دراماتیکی ئەزانی ؟ کێشەت چییە پێم بڵێ؟

جێنی: ئەزانی چی تێھیۆنگ !؟ تۆ ئیتر پێویستە حساب بۆ ھەستی خەڵکی بکەی! من نامەوێ ئەو کچە بەھۆی خۆشویستنی یەکلایەنەوە ئازار بخوات با کۆتاییەکەی من ئازار بکێشم لە جیاتی ئەو قەینا!

بە ھێواشی سەری بڵند کرد و مۆڕەیەکی لە جێنی کرد.

جێنی: من چیتر ئەمەم بۆ ناکرێ، من ئیتر لە دەرەوەی ئەم نەفرەتییەم تاکو ھەموو شتێک تەواو ئەبێ، تەواو ئیتر من و تۆ لێک دوور ئەکەوینەوە.

لەسەر کورسییەکەی ھەستایەوەو تێھیۆنگیش خێرا ھەستایەوە ھاتە بەردەمی وەستا و مەچەکی بە توندی گرت.

تاوانبارێک || KTH & KJN ✔️Where stories live. Discover now