دێـڤــڵ

2.5K 446 105
                                    



دوای ئەوەی کە دوو کاتژمێر لەمەوبەر ڕویدا و تێھیۆنگ بە زۆر جێنی ڕاکێشا ناو ئۆتۆمبێلەکە و لەگەڵ خۆی بردی بێ گوێدانە ھاوار کردن و تکایەکانی جێنی.

ئێستا ھەردووکیان بە ئۆتۆمبێلەکە کە بەرەو سۆل ئەگەڕێنەوە و لە ڕێگان.

جێنی زۆر دڵتەنگ و بێچارە بوو، لەگەڵ ئەوەی ھەموو ھەوڵی خۆیدا تاکو لە دەستی ڕاکات بەڵام نەیتوانی.

~~~

[ Jennie's pov ]

جێنی: ئێستا چی؟ کەواتە من دەستبەسەر کراوم لە لایەن شێتێک کە بەبەر چاومەوە پیاوێکی کوشت بێ ئەوەی چاوی بتروکێنێ!

لەبەر خۆمەوە بە ھێواشی بۆڵاندم بەڵام ئەو گوێی لێبوو.

تێھیۆنگ: ئاگات لە دەمت بێ پرینسێس، با سزا نەخۆی.

ئە‌و ووتی بێ ئەوەی سەیری من بکات بە ساردی و دەنگە گڕەکەیەوە.

ئەوە چ نەفرەتیەکە!؟ من ناوی خۆم ھەیە!

لەپڕ بیرم کەوتەوە کە من تاکو ئێستا ناوی ئەو بکوژەی تەنیشتم ھەر نازانم ئێستا من گیرم خواردووە لەگەڵی.

لە سەرەتاوە ھەوڵمدا ڕاکەم بەڵام ئەوەشم نەتوانی، بیرم کردەوە کەوایە بۆچی ھەندێک خۆشی وەرنەگرم لە ھەڵوێستەکە؟

ئیتر ئەمە سروشتی جێنی'یە.

[ end of Jennie's pov ]

جێنی: باشە کابرا تۆ ناوت چییە؟

کە تێھیۆنگ گوێی لەم قسەیەی بوو بە لاری ئاوڕێکی لێ دایەوە بە تیلکەی چاوییەوە سەیری کرد، جێنی ڕقی لەو سەیرکردنە بوو.

جێنی: چـ..چییە؟...

بە ترسەوە پرسیاری کرد چونکە دوبارە چاوە تیژەکانی ھەڕەشەیان لێی ئەکرد.

تێھیۆنگ: یەکەم، ناوی من ھیچ پەیوەندییەکی بە جەنابتەوە نییە، دووەم ئەوە یەکەم و کۆتا جارتە بە کابرا بانگم بکەی.

ئەو توڕە دەرئەکەوت و جێنی ترسا لەو کاردانەوە ڕەقەی و پێی سەیر بوو کە ئەبێ چی ھەڵەی کردبێ لە پرسینی ناوی ئەو! 
بەڵام ھیچیتری نەپرسی تەنھا چاوەکانی لە تێھیۆنگ سوڕاند بەلایەکتردا

ئەو توڕە دەرئەکەوت و جێنی ترسا لەو کاردانەوە ڕەقەی و پێی سەیر بوو کە ئەبێ چی ھەڵەی کردبێ لە پرسینی ناوی ئەو!  بەڵام ھیچیتری نەپرسی تەنھا چاوەکانی لە تێھیۆنگ سوڕاند بەلایەکتردا

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
تاوانبارێک || KTH & KJN ✔️Where stories live. Discover now